وردەكاری دۆراندنی شەنگال بۆ یەكەمجار لەدوای 2003 لە رێكەوتنی هەرێم و بەغدا بخوێنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 337 جار بینراوە

ستاندەر

تاریق حەرب، پسپۆری یاسایی عێراقی لەبارەی رێكەوتنی حكومەتی ناوەندی و هەرێم لەسەر پرسی شەنگال رایگەیاند دوپاتكردنەوەی دەسەڵاتی حكومەتی ناوەندیە لە هەمو عێراق و تەئكیدكردنەوەیە لە جێبەجێكردنی بریارەكان لە باكور و باشوری عێراق. 

ناوبراو بە ئاژانسی مەسەلەی راشیگەیاند رێكەوتنەكە هیچ دەسەڵاتێك بۆ هەێم و هیچ ئیدارە و حیزب و گروپێكی چەكدار ناهێڵێتەوە بەڵكو تەواوی دەسەڵات بۆ حكومەتی ناوەندی دەبێت، راشیگەیاندووە ئەوە بۆ یەكەمجارە دەسەڵاتی تەواوی ناوچەكە بۆ حكومەتی عێراقی دەگەرێتەوە لە دوای 2003وە.

ئاژانسەكە ئەوەشی راگەیاندووە هەندێ لایەن كە لە رێكەوتنەكە زیانیان بەركەوتووە دەیانەوێ وای پیشان بدەن كە رێكەوتنەكە لە بەرژەوەندی هەرێمە، بەڵام ئەوە تەنها هەوڵە بۆ شێواندنی رای گشتی لەلایەن ئەو لایەنانەی كە دەسەڵاتیان لەو ناوچانە بەتەواوی لەدەستدا.

جێی باسە ئارام رەفعەت،  مامۆستای زانكۆ لە وڵاتی مالیزیا و چاودێری سیاسی لەبارەی رێكەوتنەكە نوسیویەتی” رێكەوتنی پارتی- كازمی فرۆشتنی هەمیشەیی شەنگالە و خیانەتێكە لە 31ی ئاب و 16ی ئۆكتۆبەر مەترسیدار ترە و حیزبەكانی تریش بێدەنگن واتە شەریكن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.