ستاندەر
نازم شەمەری، جێگری سەرۆكی بەرەی عەرەبی لە كەركوك رایدەگەیەنێت بەهۆی بونی هێزەكانی پێشمەرگە لە دیبەگە و مەخمور و دەوروبەری دوبس كێشە بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیانی كەركوك دروست بوە بۆ موسڵ.
ناوبراو رایگەیاندووە پێویستە لەسەر حكومەتی ناوەندی لە چوارچێوەی پلانی سەپاندنی یاسا مەلەفی ئەمنی ئەو ناوچانە وەربگرێتەوە بە تەواوی و بدرێتە هێزەكانی ئیتیحادی و پۆلیس و حەشدی شەعبی.
جێی باسە بەگوێرەی رێكەوتنی حكومەتی هەرێم و عێراق كە زیاتر بە رێكەوتنی پارتی و كازمی دەناسرێت، سەرجەم مەلەفی ئەمنی شەنگال تەسلیمی عێراق دەكرێت، ئەوەش بە پێشهاتێكی مەترسیدار دەزاندرێت بۆ ئەوەی ببێتە پێشینەیەك لەسەرجەم ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دووبارە بكرێـتەوە.