ستاندەر
لیژنەی پێداچونەوە بە دەستور لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەو خاڵانەی كە جێی ناكۆكین لە دەستور دیاریكردووە و بریاریشە بۆ چارەسەركردنیان كۆبونەوەیەكی سیاسی رێكبخات بۆ دیاریكردنی دواین رەشنوس لەبارەی ئەو مادەیە.
یونادم كەنا، ئەندامی لیژنەی پێداچونەوە بە دەستوری عێراق لەمبارەیەوە رایگەیاندووە لە بەشی یەكەمی دەستوری عێراق مادەی 140 بابەتی ناكۆكی لایەنەكانە ھێشتا یەكلا نەكراوەتەوە، هەروەها سورشتی سیستەمی سیاسی عێراق كە كۆماریە یان سەرۆكایەتی یان پەرلەمانی، هەروەها چۆنیەتی دیاریكردنی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی بۆ پێكهێنانی حكومەت
ئەوەشی روونكردنەوە مادەی 140 یەكێكە لەو مادانەی كە ناكۆكی سەرەكی نێوان هەولێر و بەغدایە، بەمزوانەش كۆبونەوەیەكی فراوانی كوتلە سیاسیەكان و لایەنە سیاسیە كوردیەكان دەكەین، بۆ ئەوەی لیژنەكەمان بە رەشنوسێكی هاوسەنگ لەسەر پرسی مادەی 140 دەربچێت.