راوێژكارێكی بارزانی: كە سەربەخۆییمان راگەیاند رەگەزنامەی كوردستان بە كازمی دەبەخشین

لەلایەن ستاندار Posted on 2172 جار بینراوە 0 سەرنج
masud1

ستاندەر

راوێژكارێكی مەسعود بارزانی رایدەگەنێت حیزبەكەیان گەورەترین پشتیوانی مستەفا كازمی بوە بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆك وەزیران وەربگرێت و لەداهاتووش پشتیوانی دەكەن.

کیفاح مەحمود ڕاوێژکاری مەسعود بارزانی سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان:”پارتی گەورەترین حزبى عێراقییەو زۆرترین ژمارەی کورسی لەپەرلەمانی عێراق بەدەستهێناوە، هەربۆیە هەر پڕۆژەیەک یان هاوپەیمانیتییەکی سیاسیی یان هاوپەیمانێتیه‌كى هەڵبژاردن دەبێت لەگەڵ مه‌سعود بارزانی گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت، بەوپێیەی بۆ بەشێکی زۆر لەحزبە کوردییەکان بۆتە مەرجەعێکی سیاسیی”.
وتیشی ، “ئەگەر   کازمی جارێکی تر خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کاندیدبکاتەوە، ئەوە پارتی‌و بارزانی پشتیوانی دەکەن، پارتی دیموکراتی کوردستان گەورەترین پشتیوانی کاندیدکردنی مستەفا کازمی بوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران‌و لەهەموو هەنگاوەکانی دواتریشیدا پاڵپشتی بوە”.

كیفاح مەحمود دەشلێت، “پارتی چاوەڕێی گەڕانەوەی کەرکوک‌و ناوچە دابڕێنراوەکانە بۆسەر هەرێمی کوردستان تاوەکو سەربەخۆیی کوردستان ڕابگەیەنن، هه‌ربۆیه‌ بەرامبەر هەڵوێستە باشەکانیشی، ئامادەین ڕەگەزنامەی کوردستان بدەن بەمستەفا کازمی”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *