ستاندەر
ئەمرۆ پێنج شەممە لە مارسیمێكدا لە هەولێر كتێبخانە و كافێی كلتوری ئاشتی دەكرێتەوە
لەمبارەیەوە ئاشتی شێركۆ بەرێوەبەری خانەی ئاشتی رایگەیاند”له رێوڕه‌سمێكی شایسته به كتێب و ڕۆشنبیری له شاری هه‌ولێر، ئەمرۆ پێنج شەممە خانه‌ی ئاشتی ده‌كرێته‌وه، هاتن بۆ هه‌موو هاووڵاتییان ده‌بێت و ئاماژه‌ی بایه‌خدانه به كتێب و كولتوور و رۆشنبیریش”.
راشیگەیاند، “له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كۆڕ و چالاكی جیاوازمان ده‌بێت و ئیبراهیم هه‌ورامی ئاماده‌ی ده‌بێت بۆ ناساندنی تازه‌ترین كتێبی شیعری، له‌گه‌ڵ نه‌جات و نالی كوڕی بۆ خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند پارچه شیعرێك به یاوه‌ری تیپی موزیكی هه‌ولێر”.
جێی باسە لەبارەی مەراسیمەكە وتیشی مەراسیمەكە ئەمرۆ لە كتێبخانەكەمان كە لە نهۆمی دووەمی داون تاونە كاتژمێر چواری ئێوارە بەڕێوە دەچێت و هاتن بۆ هەموانە.