شانزدەی ئۆکتۆبەر مانای چیە؟

لەلایەن ستاندار Posted on 450 جار بینراوە

د. قارەمان شێخ بزێنی

شانزدەی ئۆکتۆبەڕ واتە بەردانی گەڵە گورک لە گیانی شەکەتی هاوڵاتیان و هەڵاتنی شوانەکان.
شانزدەی ئۆکتۆبەر واتە مردنی هیوا و خەون و خولیای شەهیدان.
شانزدەی ئۆکتۆبەر واتە وشک کردنی داری ئومێد و زڕاندنی خەوی ئەنفالکراوان.
شانزدەی ئۆکتۆبەر واتە کۆڕەوێک کورد خۆی دەرهێنەرو نمایشکار و سەردار و ڕێداری بوو.
شانزدەی ئۆکتۆبەر واتە هەڕاج کردنی خاک پوکانەوەی نەخشە و فرۆشتنی شەرەف
شانزدەی ئۆکتۆبەر واتە دەرکەوتنەوەی زریپۆپ و زیڕەی منداڵ و هاوار و نزای دایکان، گریان و خەمناکی باوکان
شانزدەی ئۆکتۆبەر واتە بریندارکردنی ڕوحی حەمە ڕەشەکان و تەزوی گیانی ڕیشەکان
شانزدەی ئۆکتۆبەر واتە گەڕانەوەی عەرەبە چاوگەشە دیسداشە سپپە عەگاڵ ڕەشەکان لە گوندەکانی پەڵکانە و مامە و عەلەغێر و لەیلان و قادر کەرەم
شانزدەی ئۆکتۆبەر واتە هەڵاتنی میراتگرانی هەزاران ساڵەی خاوەن زەوی گوند و شار
شانزدەی ئۆکتۆبەر واتە خەوتنی سەرۆک کۆمار و تۆقاندنی پێشمەرگە و هەڵاتنی جەنڕاڵەکان
شانزدەی ئۆکتۆبەر واتە پێچەوانەکردنەوەی خەبات، ئاوەژوبونەوەی مێژووی تێکۆشان.

شانزدەی ئۆکتۆبەر بۆ ڕویدا؟

شانزدەی ئۆکتۆبەر مانای چیە؟
نوسینی قارەمان شێخ بزێنی

٢٠/٩/٢٠١٧ دونیای هاوڵاتی کورد گڕی گرتبوو، بانگەشەی ڕیفراندۆم و سەربەخۆی گوێی هاوڵاتی کاس دەکات، وڵاتانی دراوسێ هار ببوون هەڕەشە دەکەن، هێرش و پەلامار دەدەن تا دێت دۆستەکان لە جیهان دەست دەدرێت، ئەوروپیەکان ڕجا دەکەن ئەو کارەنەکەین و کاتی نیە! ئەمریکیەکان داوای دواخستنی دەکەن، ئێرانیەکان توڕەن نیگەرانن بەڵام هێشواش بێ دەنگ هەنگاو دەنێن، تورکەکان شێت و هار بوون، ڕیفراندۆم دۆست و هاوڕێ ی نەهێشت، ژیانی خەڵک خراپە موچە لە گیانەڵادایە، خزمەتگوزاری ئاو کارەبا و ڕێگاو بان توشی جەڵدەی دەماغ بووە لاکە لاکیەتی، سەرۆکیش دەفەرموێت حیساب بۆ کەس ناکەم، عێراق لە شەڕی دژ بە داعش سەرکەوتوو بووە سوپاکەی ورەی بەرزە چەکی زۆرو زەوەندە، هەمەرو فرۆکە و ئەبرامز دەیان جۆری چەکی تری دەست کەوتووە، کێشەی هێزە کوردیەکان لە پێشمەرگەیەکەوە تا مەکتەب سیاسیەکان ناڕێک و نەکڵۆکن، تەنانەت ڕیفراندۆم ناوخۆی پارتەکانیشی لەت کرد، دەنگی بەڵێ و نەخێر دژ بە یەک وەستانەوە، لە هەندێک شوێندا نزیک بوو هێزەکان بەریەک بکەون، خەڵکی لەوپەڕی دڵە ڕاوکێدا دەژی، سوپای عێراق بەرەو حەویجە بەڕێ کەوت و عبدالامیر یارولا و ئێرانیەکان پەیامیان بە پێشمەرگەدا شار چۆڵ بکەن ئەگینا بەرەنگارتان دەبینەوە و دەتان هاڕین، ئەوەی تر خۆتان بینیتان چی ڕوویدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.