ستاندەر
كەریم عەلیاوی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی بەدر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی لێدوانەكەی هۆشیار زێباری رایدەگەیەنێت ئەو لێدوانەی ناوبراو سەرەتایە بۆ شەڕی نێوان كورد و شەبەك.
ناوبراو راشیگەیاندووە هۆشیار زێباری حەشدی شەعبی بە كۆمەلێك بابەت تۆمەتبار كردووە كە بنەمایان نیە بۆیە داوا دەكەین حكومەت رێوشێونی یاسایی دژ بەرامبەر بگرێتە بەر و سەرجەم كەیسەكانی گەندەڵی ناوبراو بكاتەوە بەبێ خاتر گرتن.
عەلیاوی داواشكردنی ئەو رێكەوتنەكەی نێوان حكومەتی ناوەندی و هەرێم لە بارەی شەنگال راستەوخۆ هەڵوەشێتەوە ئەگەرنا هەڵوێستی چاوەرواننەكراو دەگرینە بەر.