ستاندەر
لە پەراوێزی سوتاندنی بارەگای لقی پێنجی پارتی لە بەغدا لە راگەیەنراوێكدا مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڕەشەی لەو كەسانە كرد كە بارەگای پارتیان سوتاند و رایگەیاند رۆژێك باجی ئەو كارەیان دەدەن.
ئەو هەڕەشەیە لە میدیای عێراقی گرنگی پێدرا و لەو چوارچیوەیە پێگەی (بەغداد الیوم) لە سەرچاوەیەكی پارتی لەبارەی مەبەستی ناوبراو لەو هەرەشەیە ئەوەی گواستەوە كە مەبەستەكە ئەوەیە رۆژێك باجی ئەو كارەیان دەدەن بەوەی یاسایان بەسەردا جێبەجێ دەكرێت، وتیشی گروپەكانی دەرەوەی یاسا باجی تێكدانی وڵات دەدەن لەلایەن كۆمەلگەی نێودەولەتی و گەلی عێراق ئەگەرچیش ئیستا حكومەت لاوازە.