ستاندەر
كاروان گەزنەیی پەرلەمانتاری یەكێتی رایدەگەیەنێت دانەنانی وەزیر بۆ ئەو وەزارەتە بەشێكی پەیوەندی بە ململانێ ناوخۆییەكانی پارتی دیموكراتی كورستانەوە هەیە، ئەگەر وانییە بۆ زیاد لە ساڵێكە ئەو وەزارەتەیان بێ وەزیر هێشتووەتەوە.
ناوبراو لە لێدوانێكدا بە ئێس ئێن ئێنی راگەیاندووە دەستبەكارنەبوونی وەزیری سامانە سروشتییەكان گرفتێكی بۆ دروستكردوین كە نازانین پرسیارەكانی تایبەت بە نەوت و سامانە سروشتییەكان ئاراستەی كێ بكەین، من بەش بەحاڵی خۆم چەندین جار پرسیارم ئاراستەی ئەو وەزیرە كردووە، بەڵام لە وەڵامدا لێی نووسراوە ئەم پرسیارە ئاراستەی ئەنجوومەنی هەرێمی بۆ نەوت گاز بكە، بەڵام نە وەزیری سامانە سروشتیەكان هەیە و نە ئەنجوومەنی هەرێمی بۆ نەوت و گازیش بوونی هەیە.