ئەمریكا رێگری لە گرێبەستێكی سەربازی عێراق لەگەڵ ڕووسیا دەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 229 جار بینراوە

ستاندەر

محەمەد كەریم، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح ئاشكرایدەكات:” بڕیار بوو عێراق گرێبەستێكی كڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس 300 و ئێس 400 لەگەڵ ڕووسیا واژو بكات، بەڵام ئەمریكا دژی ئەو هەوڵە وەستاوەتەوە، بە راشكاویش رایگەیاندوە عێراق نابێت ببێتە خاوەنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی پێشكەوتوو.”

ناوبراو راشیگەیاندووە:” لەبەرامبەر رەتكردنەوەی ئەو گرێبەستە ئەمریكا هیچ بەدیلێكی پێشكەشی عێراق نەكردوون”. ئەوەشی وتوە عێراق لەو دواییە گرێبەستی كڕینی چەكی لەگەل چەند وڵاتێك واژوو كردووە بەڵام بەهیچ شێوەیەك كرینی سیستەمی بەرگری لە گرێبەستەكان نیە.

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.