لە پاڵ هەرێمی كوردستان ئەمریكا چ سودێك لە پرۆژەی هەرێمی سوننە دەبینێت

لەلایەن ستاندار Posted on 318 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی شیكارێكی توێژەرێكی سیاسی عێراقی ئەمریكا دەیەوێت لە رێگای پشتگیری لە هەرێمی سوننە بەرگری لە مانەوەی هێزەكانی لە ناوچە سوننیەكانی عێراق لە پاڵ كوردستان بكات.

شیكاریەكە كە ئاژانسی مەعلومە بڵاویكردۆتەوە تیایدا هاتووە لە ئێستا گفتوگۆكان بۆ پرۆژەی هەرێمی سوننی هاتونەتەوە بەرباس، ئەویش لە پێناوی مانەوەی هێزەكانی ئەمریكایە لەو بەشە.

ئاماژە بەوە كراوە پەرلەمانتارانی كورد و ناوچە سوننیەكان دەنگیان بۆ دەركردنی سوپای ئەمریكا لە عێراق نەدا، پرۆژەیەكی ئەمریكیش هەیە بۆ دابەشكردنی عێراق بۆ سێ هەرێم كە سونییەكە ئەنبار و سەلاحەدیین و دیالە دەگرێتەوە، هەرێمی شیعەش پارێزگاكانی ناوەراست و باشور دەبێـ.

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.