بەهرۆز حــاجی
پەیوەندی تورکیا و پارتی ، دەتوانیین بڵێین پەیوەندی نێوان پارتی و تورکـیا نەک هەرێمی کوردستان و
تورکیا ، واتـە پەیوەندی سیاسی نییـە لە نێوان دووحکومەتدا ، ڕاسـتە تـورکیا کونسوڵخانەی هەیە لە هەولـێر بەڵام بۆ خزمەتی ئامانجە داگیرکارییەکەیەتی
نەک دیبلۆماسیەکەی . خەونی ئەردۆگان خەونێکی عوسمانیانەیە ، ئەو موسڵ بە خاکی خۆیدەزانێت
بۆیە لە هەولێرەوە کاری بۆدەکات ،
تەنانەت ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتیش بە خاکی
تورکیای دەزانێت ، پێشی وایە قەوارەی هەرێم بۆتە جوگرافیایەکی مەترسیدار لەسەر ئایندەی
بۆیە وەک قەوارەی سیـاسی سەیری ناکات ، تەنانەت
هەتا ئێستاش ڕێگەی نەداوە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم
لە ووڵاتەکەیدا بکرێتەوە ! بۆیە ئەمە سەلمێنەری ئەو
ڕاستییە کە پەیوەندییەکە وەک حیزبە نەک قەوارەیەکی
سیاسی لەچوارچێوەی دەوڵەتی عێـراقدا ! ئـەم جۆرە
پەیوەندیەش دواجار خودی پارتی قوربانی یەکەم دەبێت
چونکە تورکیا وەک خێڵێک مامەڵە لەگەڵ پارتیدا دەکات.
تۆپباران و داگیرکارییەکەی تورکیا چەندە پەکەکەی بە
بیانوو گرتوە دوو هێندە پارتی خودی خـۆی بیانوە ، چونکە
ئەمە گەمەیەکی سیاسیە لەنێوان تورکیا و عێراقدا بۆ
بچوکردنەوەو لەکۆتایدا لەناو بردنیشی .
تورکیا سیاسەتێکی پراگماتیکیانە جێبەجێ دەکات و ئەزموونەکانیشی ڕابردووی سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیەن
بۆیە پارتی بەم سیاسەتە نالۆژیکانەی مل لەچەقۆ دەسوێت،
لە ئێستادا تورکیا ناوچەی نفوزی زەردی کردوە بە مەیدانی
ڕوبەڕوبونەوەی نەیارانی ، دیارە پارتی کەوتۆتە دۆخێکەوە
ڕەنگە نەتوانێت بە ئاسانی خۆی لێدەرباز بکات ، خەریکە
هەست بەوە بکات تورکیا بۆتە مەترسی لەسەری ، بۆیە
خۆ نزیک کردنەوەشی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی
عێراق و پاڵپشتی کردنیشی لە ڕوانگەی ئەو مەترسیانەوەیە.
بۆیە پارتی هەرچەندە هەست بەم ترسیانەی سەرخۆشی
بکات هیچ لە دۆخەکە ناگۆڕێت ، هەتا لەڕێی هەواڵگرییەوە
هاوکاری میتی تورکی بکات لە ڕادەست کردن و ڕاوەدونانی
نەیارانی تورکیا ، چونکە دەبێت پارتی لەوە تێبگات ، بونی
ئەو هەمو بنکەو دەزگا سیخوڕیانەی تورکیا ڕۆژێک دێت
لە نێو جومگە ئەساسیەکانی خودی پارتیدا هەوڵی
سڕینەوەی بدات و لە ئێستادا خۆیان خزاندۆتە نێو ئەو
حزبەشەوە ،
چونکە بەوەدا دەتوانین ئەو ڕاستییە
بسەلمێنیین کە حکومەتی هەرێم کە پارتی ئاراستەی
دەکات ، بڕیارێکی گرنگی بەبێ ئۆکەی تورکیا پێنادرێت و
هەمو ئەو کێشمەکێشەشی کەلەگەڵ بەغدا هەیەتی و
ناگەنە ڕێککەوتن لەسەر هیچ بابەتێک لەوەوە سەرچاوەی
گرتوە.