ستاندەر
عەلى باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی لەبارەی كاریكاتێرەكانی فەرەنسا بەرامبەر پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) رایدەگەیەنێت “ئەو هەڵوێستەى فەڕەنسا قەدیمە، کاتى خۆى کە رێنساس هەبوو لەوێوە سەریهەڵدا، هەر لەسەرەتاوە عەلمانیەتیان زۆر بەتوندى گرتووە، بەتایبەتى ئەو ماکرۆنەى ئێستا”.
لەبارەی لێدوانی ماكرۆن وتی”ماکرۆن دەڵێت ئیسلام لە قەیراندایە، نا موسڵمان لە قەیراندان ئەوە راستە بەڵام هۆکارەکەى چین، بەشى زۆرى نەزانى موسڵمانانە بەشێکى دیکەشى ئەو زلهێزانەیە کە کێشەیان بۆ دروستدەکەن”.