فراكسیۆنی گۆڕان لە بەغدا: ناوی ئەوانە ئاشكرا دەكەین پارەی كوردستانیان بردۆتە دەرەوە لەگەل بڕەكەی

لەلایەن ستاندار Posted on 409 جار بینراوە

ستاندەر

سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  ئاشکرای ده‌کات به‌ده‌یان ملیار دۆلار له‌عێراق و هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌ به‌گه‌نده‌ڵى براوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌و ده‌شڵێت دەشلێت ئه‌و به‌رپرسانه‌ى پاره‌یان له‌هه‌رێم به‌گه‌نده‌ڵى بردووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ ناوه‌کانیان ئاشکرا ده‌که‌ین و پارێزراو نابن.

د.یوسف محەمەد، سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە دیدارێكی لەگەل هاوڵاتی  جه‌خت له‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ ته‌نها له‌وڵاتى سویسرا حه‌وت ملیار دۆلارى به‌رپرسانى هه‌رێم که‌ به‌گه‌نده‌ڵى بردوویانه‌ته‌ ئه‌و وڵاته‌ بووونى هه‌یه‌و ده‌شڵێت به‌ڵگه‌کان له‌به‌رده‌ست دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌کانى حکومه‌تى عێراقدان…. به‌رپرسانى هه‌رێم پشکى شێریان به‌رکه‌وتووه‌ له‌ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌و سپیکردنه‌وه‌ى پاره‌و هیچ که‌سێک پارێزراو نابێت و ناوه‌کانیان ئاشکرا ده‌که‌ین.

ناوبراو وتیشی:” ئه‌و پارانه‌ى براونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌یان ملیار دۆلارن، باسى (140) ملیار دۆلار ده‌کرێت که‌ له‌دواى 2003 له‌لایه‌ن به‌رپرسانى عێراق و هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌ به‌گه‌نده‌ڵى براوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌و پاره‌ى میلله‌ت و خه‌ڵک بووه‌، به‌ڵام تا ته‌حه‌قیقى دادگا نه‌کرێت ناتوانین به‌ته‌واوه‌تى حه‌جمى ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ گه‌وره‌یه‌ بزانین”.

لەبارەی هەرێمی كوردستان یوسف محه‌مه‌د رایگەیاندووە:” به‌گه‌نده‌ڵى و سپى کردنه‌وه‌ى پاره‌ له‌و (25) ملیار دۆلاره‌ى باسى ده‌که‌یت زۆر زیاتر براوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم، ته‌نها له‌نێوان کابینه‌ى شه‌شه‌م و حه‌وته‌مدا (6) ملیار دۆلارى شیرینى گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌کانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان دیارنه‌ما”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.