ستاندەر
بەگوێرەی بەدواداچونێكی میدیای پارتی لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق كورد لە پارێزگای كەركوك دەتوانێت شەش كورسی بۆ خۆی مسۆگەر بكات.
بەگوێرەی بەدواداچونەكە لایه‌نه‌كان له رووی پرەنسیپەوە گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ركووك بكرێته سێ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن، بە شێوەیەك یه‌كێك له بازنه‌كان تایبه‌ت دەبێت به رۆژهه‌ڵاتی كه‌ركووك و ناوچه‌ی ناوشوان و گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كان ده‌گرێته‌وه و كورد لەو ناوچانە ده‌توانێ پێنج كورسی مسۆگه‌ر بكات.
ئەوەشی ئاشكرا كردووە ناوچه عه‌ره‌بییه‌كانیش كەركووكیش به تایبه‌تی حه‌ویجه و ده‌وروبه‌ری، كراونه‌ته بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن و پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی تێدا مسۆگه‌ر ده‌كات.
بەگوێرەی بەدواداچونەكەی ك24 ئێستا كێشه‌ی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر بازنه‌ی ناوه‌ڕاستی كه‌ركووكه، كه پێكهاته‌كانی شاره‌كه به‌یه‌كه‌وه تێیدا هاوبه‌شن و كورد له‌و بازنه‌یه‌ش ئه‌گه‌ری هه‌یه كورسییه‌ك مسۆگه‌ر بكات، بەم جۆره ژماره‌ی كورسییەكانی كورد ده‌گاته شه‌ش كورسی، ئەمەش لە كاتێكدایە كە توركمانه‌كان نیگه‌رانن له‌وه‌ی له‌ناو ئه‌م بازنه‌یه‌دا نه‌توانن كورسی پێویست به‌ده‌ست بێنن.