سەركردەیەكی یەكێتی داوای كشانەوەی حیزبەكەی لە حكومەت دەكات و پێی وایە حكومەتێكی چەوسێنەرە

لەلایەن ستاندار Posted on 324 جار بینراوە

ستاندەر

شادمان مەلا حەسەن، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان  لەبارەی مانەوەی حیزبەكەی لە حكومەت رایدەگەیەنێت “حكومەتی هەرێم بەهەمو شێوەیەك غەدر لە خەڵك دەكات و خزمەتی ناكات  لە هەمو سێكتەرەكانیش فەشەلی هێناوە، هەمیشە ئەوە بوچونمە كەوا یەكێتی هەتا رۆژێك ئەم حكومەتە جێ بهێڵێت قازانجیەتی و مانەوەی هەمیشە لە زەرەریەتی”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەم حكومەتی هەرێمەی ئێستا “نە هی میللەتە و نەلەخزمەتی میللەتیشە”، هەركاتێكیش دەسەڵات بوە ئامرازێك بۆ چەوسانەوەی خەلك كەواتە دورە لە نوێنەرایەتی كردنی میللەت.

ئەو لێدوانە لەكاتێكدایە دوێنێ لە دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان، فراكسیۆنی یەكێتی هاوشان لەگەل فراكسیۆنی پارتی و زۆرینەی فراكسیۆنی گۆڕان پشتیوانی خۆیان بۆ حكومەت دوپاتكردنەوە و دەنگیان بە وەڵامەكانی حكومەت دا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.