داوای ڕاگرتنی ناردنی 320 ملیار دینارەكەی هەرێم دەكرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 299 جار بینراوە

ستاندەر

فازل جەبر، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی سادیقون لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت ناكرێت حكومەت بەرەو قەرزكردنی پارە بڕوات بە پاساوی دابینكردنی مووچە بەڵام پارەكە دواتر بۆ هەولێر بنێردرێت ئەوانیش هیچ ئەركێك بەرامبەر بەغدا جێبەجێ نەكەن.

ناوبراو لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاندووە پێویستە بەغدا بەتەواوی خاڵە سنوریەكان كۆنترۆڵ بكات و بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەش لە هەرێم وەربگرێت.

فازل جەبر داواش دەكات حكومەتی هەرێم پابەند بكرێت و نابێـت بەو شێوەیە پارە بۆ هەرێم بنێردرێت و ئەوانیش بەرپرسیاریەتی خۆیان بەرامبەر حكومەتی ناوەندی جێبەجێ نەكەن.

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.