قەرزەکان کازمی دەڕوخێنێت یان بەرهەم؟

لەلایەن ستاندار Posted on 369 جار بینراوە

هونەر تۆفیق

ساڵی ئاییندە 2021 ئەگەر بۆ عێراق قەیران بێت بۆ هەرێم دەبێتە کارەسات .
لە ئێستادا جگە لەوەی عێراق دراوی  یەدەکی نزیکە لەسفر ، کورتهێنانی  بوجەی پەسەندکراوی بەو گوژمە قەرزانە پڕ دەکاتەوە کە لە پارلەمانەوە ڕەزامەندی مەرجداری پێدەدرێت . مەرجی کوتلەکانی پارلەمان بەپێ ی حیزبەکانی پشت کوتلەکان لادانی سەرۆکی ئەو دەستەڵاتانەن کەبەتەوافوقی سیاسی بەو پلەوپایە گەیشتوون . حەلبوسی سەرۆکی پارلەمان لەگەڵ یەکەم گوژمە قەرزدا کورسیەکەی کەوتە لەرزە و تا سەری ساڵ پرسی لادانی لەسەرۆکایەتی پارلەمان یەکلادەبێتەوە . ساڵی ئاییندە ئەگەر نرخی نەوت بە موعجیزەیەک  نەگات بە بەرمیلی 100 دۆلار ، هەر لەم ئاستەی ئێستادا بمێنێتەوە ، بودجەی عێراق بە تەقەشوفەوە کورتهێنانی زۆر دەبێت کە بەقەرزی گەورە نەبێت پڕ ناکرێتەوە . ئەو قەیرانە عێراقیە بۆ هەرێم دووجار کارەساتە . لەلایەک چونکە بەهۆی نەبوونی دراوی یەدەکەوە بانکی ناوەند ناتوانێت پشتیوانی لە دیناربکات و نرخی دینار دابەزینی زۆر بەخۆوە دەبینێت ، لەلایەکی ترەوە ڕێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر ناردنی مانگانەی 320 ملیارد دینار بۆ هەرێم تا کۆتایی ساڵی 2020 بەردەوامە ، لەو قەیرانە عێراقیە چاوەروانکراوەدا پێناچێت بۆ ساڵی ئاییندە بەغدا بتوانێت لە نەبوونی بودجەدا ئەو بڕەپارەیە بدات بەهەرێم .
ناکۆکی داهاتوی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بودجە و ئەو قەرزانەی پارلەمانی عێراق رەزامەندی لەسەر ئەدات پێگە سیادیەکانی کورد دەخاتە نێو کێشەی سیاسیەوە . ئەم دوو گوژمە قەرزەی ئێستا چۆن حەلبوسی لە کورسیەکەی دووردەخاتەوە ، گوژمە قەرزی داهاتوو ئەو مەرجە سیاسیە دەبێت کە کوتلەکانی پارلەمان سازشی لەسەر لادانی سەرۆک کۆمار پێدەکەن . هەولێریش هەتا ئێستا دەرگای ئاشتبوونەوەی بۆ د . بەرهەم نەکردۆتەوە ، بۆیە لەو دۆخە چاوەڕوانکراوەشدا هیچ پشتیوانیەکی لێناکات .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.