ستاندەر
پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت ئەو پارەیەی بەغدا بۆ هەرێمی كوردستانی دەنێرێت كەس نازانێت بۆ كوێ دەچیت و كێ دەیدزێت.
سەركەوت شەمسەدین، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی ئاییندە لە لێدوانێكی بە میدیای عێراقی راگەیاندووە فەرمانبەرانی هەرێم ماوەی 65 رۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە سەرەرای ئەوەی بەغدا پارەش دەنێرێت. ناوبراو داواشی كردووە بەغدا بەشێوەی راستەوخۆ پارە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.