شەڕى پارتى و پەكەكە یان پێشمەرگە وپەكەكە هەر ئەردۆغان لێى براوەیە

لەلایەن ستاندار Posted on 264 جار بینراوە

شەهاب بۆتانى/ رۆژنامەنووسى جەنگى

كورد لەمێژوودا بە مستێك ئاوى نەیارانى كەوتووتە مەلەوانى هیچ قۆناغى مێژووى كورد بەبێ خیانەت و شەڕى خۆ خۆیى و خیانەت لەیەكترى بەسەر نەچووە نەیارانیشى لەولاتر وەكو ناوبژیوانێكى بێ فیكە براوەى شەڕەكانیان بوونە.

دەگوترێت: (اتفق العرب على ان لایتفق)، ئەوە رێك لەسەر كورد دەچەسپێت و لەهەمووشى سەیرتر ئەوەیە داواى دەولەت دەكەین و پێمان وایە هاتووینەتە ئاستى ووڵاتان، ئەرێ بەراست شایەنى دەولەتى خۆمانین (بەو شێوەیە)؟ ئادەى توخوا بەعاتیفە ولام نەدەوە رابردوو بهێنە پێش چاو و بریار بدە دەمەوێت پرسیارێكى دیكەش بكەم بەس توخوا بەبێ مەیلى رەنگەكان كامە حزبى كوردى ئەوى ترى قبوڵە وتا سەر ئیسقان لەسەر و بن پێى ناكێشێتەوە؟ ئەوەیە كوردى دوژمنى سەرى خۆى و رازى كردنى نەیارانى عەفیە و سەت جار عەفیە كە بە پالپێوەنانى نەیارانت چەكى قورس لەبەرامبەر یەك راست بكەنەوە.

شەڕ و ململانێنى یەكێتى و پارتى و یەكێتى و ئیسلامیەكان و پارتى و پەكەكە و…رەگى مێژووییان هەیە ئەسلەن سەركردە و سەرۆكەكانیان زەرەر نەبوونە ئەوەى لەناو دەچێت شەڕكەرەكانیانن جەرگى ژن و مندال و دایكەكانیان دەسوتێنن و تەنیا براوەش لەو شەڕانە دوژمن و نەیارەكانیانن ئەوانەى لەپشتى پەردەكانەوەوە پالیان پێوەدەنێن، گەلۆ تا كەى هەلناستیتەوە قەت بەس نیە؟

پەندێكى كوردى دەلێت: (من ئاغا تۆ ئاغا كێ جێما بۆ راخات) لایەنە كوردیەكانیش هەر یەكێك لەلاى خۆیەوە ئاغایەكە و دەیەوێت تەواوى ئەوانى دیكە ملكەچى ژێر بارى ئەو بن و ئەوانى دیكە بچەوسێنتەوە،

سولتان ئەردۆغان بەناوى دین و ئیسلامەتى خەریكى قڕ كردنى هەر كوردێكە لەهەر كوێیەكى جیهان نموونەى زیندوشمان بینى بەچاوى خۆمان لە رۆژائاوى كوردستان چۆن كاتێك ئەمریكا پشتى تێكردین و سولتان ئەردۆغان وەكو گورگى هار كەوتە گیانى كوردانى ئەوێ هێشتا سەركردەكانى ئێمە دەیانگوت توركیا دژى كورد نیە بەلكو دژى پەكەكەیە دەبێ قسەى دكتۆر مەحمود عوسمانیش وەكو سیاسەت مەدارێكى دێرینى دنیا دیدەى كوردیش لەبەر چاو بگرین كاتێك دەلێت توركیا لەدواى هێرشى بۆ سەر پەكەكە هێرش دەكاتە سەر هەرێمى كوردستانیش دەبێت بۆ قسەكەى ئەویش بەهەند وەرنەگیرێت؟، وێراى ئەو دوژمنایەتیە راست و رەوانەى ئەردۆغانیش بەرامبەر بەكورد ماوەیەكیشە پەكەكە و پارتى لێدوانى توند بەرامبەر یەكترى دەگۆڕنەوە لەو بەینەش یەكیتى خۆ بەدور گرتوە لەو ناكۆكیە،

زۆریش بەداخەوە ئەورۆ 4ى 11ى 2020 لەسنوورى ئامێدى شەریان هەلگیرساند وەكو بلێى لەگەل داعش شەریان بێت بەهەموو هێز و چەكە قورسەكانیانەوە كەوتوونە گیانى یەكتر هەر لەبەرەبەیانیەوە شەهید و بریندار لەهەردوولا بوونى هەیە ئەرێ بەراست لەسەر چى؟ ئەرێ گەلۆ كێ لەو شەڕانەتان قازانجە؟

براوەى یەكەم ئەردۆغانە دواتر ئێران و شیعەكانى ئێراق و هیچ كەسى تر دۆراوەكانیش هەردوولاى شەڕن ئەوانیش نەك سەركردەكانیان بەلكو كوڕ و رۆلەى ئەو نیشتمانە ئەوانەى شەڕى برا كوژیان بۆ دەكەن، لەكۆتاییدا دەمەوێت ئەوە بلێم ئێمە شەو رۆژى شەڕى داعش لەبەرەكانى جەنگ شان بەشانى پێشمەرگە لەناو شەڕەكاندا بووین و سەركەوتنەكانى پێشمەرگەمان تۆمار دەكرد و نەماندەهێشت ورەى پێشمەرگە و خەلكى كوردستان دابەزێت، بەڵام لەو شەڕە برا كوژیانەتان نە روومالى دەكەین و نە دەیگوازینەوە و نەباسى دەكەین تكایە چەكەكانتان دانێن و بگەڕنەوە مالەكانى خۆتان با مندالەكانى بەبێ باوك نەمێننەوە چونكە ئەوە مایەى  شەرمەزارییە و هیچى تر.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.