گێچەلی شەڕ ! چەند سەرنجێك لەسەر گرژوئاڵۆزییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی نێوان پارتی و پەکەکە

لەلایەن ستاندار Posted on 254 جار بینراوە

هاوڕێ كوردی

چەند سەرنجێك لەسەر گرژوئاڵۆزییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی نێوان پارتی و پەکەکە، کە جێگای داخە نەتەوەکەمان لەدوای ئەوهەموو کارەساتەی دوژمنان بەسەر ئێمەیان داهێنا کەچی خەریکە جارێکی تر بەدەستی خۆمان ماڵی خۆمان وێران بکەینەوە. دەمەوێت چەند سەرنجێک بخەمە ڕوو لەسەر ئەم گرژیە مێژووییەهەنووکەیە.

سەرەتا وەڵامی ئەو چەواشەکارایانە دەدەمەوە کەدەڵێن: پەکەکە هێقەی حکومەتی هەڕێم و خەڵکی هەڕێمی گرتووە، یاخود دەیانەوێت ئەم ستاتۆیە لەناوببەن. بەچ بەڵگەیك پەکەکە دژی حکومەتی هەڕێمی کوردستان تاوانبار دەکرێت، یاخود پەکەکە چ هەنگاوێکی بەم ئاڕاستەیە ناوە بۆتێکدانی ئەمن وئاسایشی هەڕێمی کوردستان، لەشەری داعش گەریلاکانی پەکەکە لەچەند شوێنێك هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگەبوون ئەمەش جێگای دەست خۆشیە، تاکو ئێستا لێدوانێکمان گوێ لێنەبووە بلێن ئێمە حکومەتی هەڕێم لەناو دەبین، یاخود هەر بیری لەڕووخانی حکومەت کردەبێتەوە، چونکە کاری پەکەکە زۆر لەوەگەوورەترە بەم کارە بجووکانە خۆی سەرقاڵ بکات.

لەم گرژیەی چەند ڕۆژی ڕابردووش زۆر بەئاشکرا دەردەکەوێت کە کام هێز نیازی شەر و ئاشتی هەیە، سەیری دەزگا ڕاگەیاندنەکانی پارتی بکەین، دەبینین شەو ڕۆژ دەهۆلی شەر دەکوتن، ئەری بەراست تاکو ئێستا پارتیەکتان بینی دژی شەر لێدوانێک بدات؟ بینیتان پارتیک داوای گفتوگۆ دیاڵۆگ بکات، یاخود پەیامی ئاشتی هەبێت؟ لەبەرامبەر ئەوەدا، هەرچی سەرکردایەتی پەکەکە و سەرکردایەتی حیزبەکانی تره، داوای ئاشتی و دیاڵۆگ دەکەن، کەئەمە باشترین بژاردەیە بۆ نەتەوەکەمان. ئایە کێ شەری پەکەکە دەکات؟ زۆرێك لەهێزە سیاسیەکان بەشدارن لەکابینەی حکومەتی هەڕێمی کوردستان، بەڵام بەدیاریکراوی تەنها پارتیە داوای شەرکردن دەکات لەدژی پەکەکە، بەڵام تاکو ئێستا هەڵوێستی حیزبەکانی بەشدار لە کایبنەکەی مەسرور بارزانی ڕوون وئاشکرانیە، خودی وەزارەتی پێشمەرگەش بێ ئاگای خۆیان لەم جموجۆلە سەربازیانە نیشان داوە.

ئەگەر چی هێزەچەکدارەکانی هەڕێمی باشووری کوردستان، دابەش بوونە بەسەر حیزبەکان، بەڵام بەدیاریکراوی تەواوی هێزی سەربازی لەدەستی دووحیزبی دەسەڵات دایە کەئەوانیش بریتین لەیەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، هێزەکانی ۷۰ی یەکێتی بەشدارنەبوونە، بەڵکو باوەرناکرێت پێشمەرگەکانی یەکێتی بەشداری شەرێکی وابکەن، لەبەرامبەردا ئەوەی دەمێنێتەوە هێزەچەکدارەکانی پارتین کەبەشداری شەردەکەن، ئەمەش واقعێکی تاڵە کە هێزی سەربازی لەم هەڕێمە بەدەستی حیزبە نەك حکومەت. ئامانجێکی تر ئەوەیە پارتی هەوڵ دەدات، ڕاێ گشتی چەواشەبکات، زیاتر دەیانەوێت بڵێن ئەمە شەری حکومەت وپەکەکەیە نەك شەری پارتی وپەکەکە.

بەڵام وەك ئاماژەپێداوە جگە لەپارتی هیچ هێزێکی تر بەشداری ئەم پیلانگێریەنەبوونە تاکو ئێستا. دەکرێ هێشتا زووبێت باس لەبراوەی ئەم شەڕەبکەم، خۆزگەش دەخوازم شەڕ ڕوونەدات، چونکە زۆر لەخەمی ئەو کوڕە هەژارانەدامە، کەلەسەر ئەچندای دوژمنان خوێنیان دەڕوات، پارتی خۆی ئەو ڕاستیە زۆر باش دەزانێت کەناتوانی شەری گەریلاکانی پەکەکە بکات وبەسەرکەوتووی لەم شەر دەربجێت، بەڵام دیارە لای ئەوان هێندە گرینگ نیە کەسەرکەوتوودەبن یاخود نا، ئەوەی گرینگە و کاری بۆدەکەن سۆز وعاتیفەی خەڵکی کوردستان و وڵاتانی زلهێزە، گیان لەدەست دانی سەدان چەکداری پارتی بۆئەوەیە بەخەڵک بڵێن فەرموو ئەو هێزەی باسی کوردایەتی وکوردستانێکی ئازاد دەکات چۆن ڕۆڵەکانتان شەهید دەکات! لەڕووێکی تریشەوە پێش لەوگۆڕانکارییەگەوورەیە بگرن کەلەناوچەکەدا ڕوودەدات، چونکە دوژمنانی کوردستان دڕکیان بەو ڕاستیەکردووە، کۆمەڵگا پشت وپەنای گەریلا وپەکەکەیە، ئەمەش لەپێناوی سەربەخۆی وئازادی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.