ستاندەر
ئاژانسی تەرەتەی زمانحاڵی حكومەتی توركیا لەبارەی شەڕی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە (پارتی) و گەریلا (پەكەكە) رایدەگەیەنێت شەڕەكە لە بەرژەوەندی توركیا دەبێـت.
لە راپۆرتێك TRT world نوسیویەتی ” ئەگەر گرژیەكانی نێوان پارتی و پەكەكە بەردەوام بێت و زیاتر بێت، ئاسانكاری دەبێت بۆ ئۆپەراسیۆنەكانی سوپای توركیا لە هەرێمەكە (كوردستان) دەشلێت وادەكات حكومەتی هەرێم پشتیوانی زیاتر پێشكەش بە ئۆپەراسیۆنەكانی دژ بە پەكەكە بكات لە ناوچەكانی”
بەگوێرەی بۆچونی چاودێران و راپرسیەكانی ستاندەریش توركیا بە ڕوونی كار لەسەر توندكردنەوەی گرژیەكانی نێوان پارتی و پەكەكە دەكات بۆ ئەوەی دەرفەتی زیاتری هەبێت بۆ دەستێوەردانی زۆرتر و درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنەكانی دژ بە یاسای نێودەولەتی لە عێراق، زۆرینەی رای گشتی كوردستانیش دژ بەو شەڕە وەستاونەتەوە و داوا لە لایەنەكان دەكەن دەرفەت بۆ دەستێوەردانی دەرەكی خۆش نەكەن و ئاسانكاریان بۆ نەكەن.