ئەمریكا وەڵامێكی نەرێنیی ئەردۆغانی دایەوە لەبارەی هەڕەشەكانی بۆ سەر رۆژاڤای كوردستان

لەلایەن ستاندار Posted on 386 جار بینراوە

ستاندەر

نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا رایدەگەیەنێت ئەگەرێكی دورە توركیا هێرشی نوێ بۆ سەر رۆژاڤای كوردستان بكات، ئەوە لەكاتێكدایە ئەردۆغان هەفتەی رابردوو هەرەشەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی نوێی كرد.

جه‌یمس جێفری، نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ سوریا لەبارەی دۆخی سوریا ڕایگه‌یاند، “ له‌گه‌ڵ توركیا ڕێككه‌وتنمان هەیەبۆ ئه‌نجامنه‌دانی هێرشی سه‌ربازیی، هه‌ر جوڵه‌یه‌كی نوێ ده‌بێته‌ هۆی پێشێلكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌”.

ناوبراو راشیگەیاندووە هیچ ئاماژه‌یه‌كیان له‌ هه‌سه‌ده‌وه‌ به‌دینه‌كردووه‌ كه‌ ببێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی توركیا ناچاربكات ئۆپه‌راسیۆنی نوێی سه‌ربازیی له‌سوریا ئه‌نجامبدات.

لەبارەی گفتوگۆی كوردی – كوردی لە رۆژاڤا نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ سوریا جارێكی دیكه‌ پاڵپشتی واشنتۆن-ی نیشاندا بۆ پێکەوەکارکردنی هەسەدە و ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد، بە ئامانجی ئەوەی لایه‌نه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د یه‌كگرتوو بن.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.