پەكەكە ئەنجامدانی ئاگربەستی درێژخایەن لەگەڵ پارتی لە رێگەی نێوەندگیری ناراستەوخۆ ئاشكرادەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 412 جار بینراوە

ستاندەر

كاوە شێخ موس، بەرپرسی لیژنەی پەیوەندیەكانی پەكەكە رایدەگەیەنێت دۆخی شەڕی سەربازی و میدیاییان لەگەل پارتی راگرتووە.

ناوبراو لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاندووە لاپەڕەی شەڕی براكوژیمان دادایتەوە چونكە كەس لێی براوە نابێت، هەزاران پەیامیشمان لەلایەن گەلی كوردەوە لە سەرجەم وڵاتانەوە بەدەست گەیشتوە كە داوا دەكەن بژاردەی سەربازی هەڵنەبژێرین، ئێمەش رێز لەو داواكاریەی گەلەكەمان دەگرین هیوادارین پارتیش هەمان هەڵوێست بنوێنن.

كاوە شێخ موس وتیشی نێوەندگیریە ناراستەوخۆكان سەركەوتووبو بۆ ئاگربەستی درێژخایەت، ئێمە دژی بەریەكەوتنی ناوخۆیین و لە قوڵایی توركیا بەردەوام دەبین بۆ خەبات لەپێناو مافەكانی گەلی كورد.

وتیشی گەریلاكانی پەكەكە لە شوێنەكانی خۆیان دەمێننەوە و پەنا بۆ روبەروبونەوەی چەكداری دژی هیچ لایەن نابن، تەنها ئەگەر لەلایەن پارتی یان هەر لایەكی تر بە ئامانج بگیرێن وەڵام دەدەنەوە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.