ستاندەر
بۆردی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر لە چوارچێوەی راپۆرتێكی ورد شیكاری بۆ دواین كتێبی مەسعود بارزانی بەناونیشانی “بۆ مێژوو” دەكات، راپۆرتەكە لە ژێر ناونیشانی ” ڕاپۆرتی ستراتیجی خویندنەوەیەك لەبارەی پەرتووكی”بۆ مێژوو” ئامادەكراوە”.
لە پێشەكی راپۆرتە ستراتیژیەكەی بۆردی توێژینەوەی ستاندەر هاتووە:” به‌گشتی ئه‌و كتێبه زۆر لای ڕاستی وتووه ، به‌ڵام هەندێ لایەنی فەرامۆشکردوە ، ئه‌وه‌ش نه‌ریتی نووسینی زۆربه‌ی سه‌ركرده كورده‌كانه ، زۆر ره‌چاوی مه‌رجی ئه‌كادیمی نه‌كراوه ، زیاتر گێڕانەوەی ڕووداوە نەک شیکردنەوەی ڕووداو ، هەروەها لایه‌نی دیبلۆماسیه‌كه‌شی کەمێک لاوازه ، بۆنمونه لە (ل65)ده‌ڵێت ”ماف ده‌سه‌نرێت” ئه‌وه جۆرە هه‌ڕه‌شه‌یەكە ، پیشوو تریش ووتی: ئەوەندە حیساب بۆ کەس ناکەین ، بۆ سەركردەیەكی كوردی بێھێزو بێتەكنۆلۆجیا نەگونجاوە”.
لە بەشێكی تر هاتووە:” له‌زۆر شوێنیش ناكۆكی لەنوسینەكەو ڕووداوەكان بەدی دەكرێ، ئه‌و ته‌نها ئه‌وانه‌ی گێڕاوەتەوە، كه خۆی وتوویه‌تی كه‌متر ڕای به‌رامبه‌ری له‌دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌كان نه‌قڵ كردووه بەنمونە لە(93) باس لەكۆبونەوەی سحێلا دەكا تەنها هەندی قسەی خۆی نەقل كردوە كەچی گەورەترین هۆشداری پێدراوە لەلایەن ماكگۆرگ و وەفدی یاوەری بەلای وتەكانی ئەواندا نەچوە.
تەواوی راپۆرتەكە لەو لینكە بخوێنەوە:
https://drive.google.com/file/d/11kp-wxjATkV6srvl2yIgR1U3ne-L6M7b/view?usp=sharing