ستاندەر
عالیە نوسەیف، ئەندامی ئەمجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی برینی 320 ملیار دینارەكەی هەرێم رایگەیاند “كوتلە شیعی و سوننیەكان مافی خۆیانە هەر بڕیارێك بدەن بە مەبەستی پاراستنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی عێراق بەبێ ئەوەی روخسەت لە حیزبە كوردیەكان وەربگرن كە بونەتە هۆی ئەوەی گەلی كورد لە مافە سەرەتاییەكانی بێ بەش بوە.
وتیشی رەخنەی حیزبە كوردیەكان لەسەر یاسای قەرز شانۆیەكە كە دەیانەوێ بەهۆیەوە پشتیوانی شەقامی كوردی بەدەست بهێنن و وەك پاڵەوانی نەتەوەیی خۆیان پیشان بدەن و شەقامی كوردی پێبخەڵەتێنن بلێن بەغدا سەبەبی بێ بەشكردنی كوردە لە مووچەكانیان.