ئابووریە سەربەخۆیەكەى هەرێم سەرى هەموومانى خوارد

لەلایەن ستاندار Posted on 453 جار بینراوە

شەهاب بۆتانى

مشتومڕى كورد و عەرەب هى پێش لەسالى 1921 كە دەولەتى ئێراق دامەزرا دەولەتێكى هەژار و بى و سەرمایەیەكى جێگیر بوو بۆیە ئینگلیزەكان بیریان لەوە كردەوە كە چۆن ئەو دەولەتە بەهێز بكەن بۆیە بریاریاندا ویلایەتى مووسل بخەنە سەر ئێراقى عەرەبى چونكە ویلایەتى مووسل لەتەواوى خاكى ئێستەى باشورى كوردستان پێكدەهات جگە لە خانەقین و چەند ناوچەیەكى دیكە دەیانزانى ئەو نەفتەى لەویلایەتى مووسل واتا هەرێمى كوردستانى ئیستە هەیە بەشى تەواوى ئێراق بەزیادیشەوە دەكات بیرۆكەكەیان خستە وارى جێبەجێكردنەوە و دەولەتى ئێراق بەنەفتى كوردستان دامەزرا كە زۆرینەى لەكەركووك بوو.

كورد لە ئێراقى عەرەبى لەسەرەتاوە بەویستى خۆى نەبووە كە خراوتە سەر ئەو دەولەتە سەرەراى ئەوەش داهاتى نەفتى كوردستان ئێراقى هێنایە سەر پێ ئەمە لەكاتێكدابوو ئینگلیز بەحیساب مافى كوردیان فەراهەم كردبوو وەكو خۆشگوزەرانى، وەلى حكومەتە یەك لەدواى یەكەكانى ئێراق نەك هەر مافى كوردیان بەپێى پێویست نەدەدا بەلكو دژایەتیشیان بەرامبەر بەكورد دەكرد مافى كوردیان زەوت دەكرد، لەبەرامبەردا كورد دەستەوەستان نەوەستاوە بەدواى سەندنەوەى مافە رەوایەكانى خۆى بووە خەباتى چەكدارى و ئاوارەیى بۆ بەدەستهێنانى مافى سەرەتایى سالانێكى زۆرى كێشا.

دواى 1991 كورد توانى بەیەك دەنگى سەرهەلدانى جەماوەرى و خۆراگرى چەكدارى بكات و قەوارەى باشور مسۆگەر بكات، بووە واقع حال هەر بەكۆدەنگى كورد توانرا ئەو سنوورە رۆژ لەدواى رۆژ مافى زیاتر لەحكومەتى بەغدا بەدەست بهێنێت، دواى دواى روخانى رژێمى بەعس لەئێراق كەكورد رۆلى سەرەكییتێدا بەرجەستە كرد شانبەشانى وولاتانى هاوپەیمان بۆیە لەحكومەتە یەك لەدواى یەكەكانى دواى سەدام كورد پێگەیەكى پتەوترى لەجاران بۆ خۆى مسۆگەر كرد لە بەرێوەبردنى حكومەتى ئێراق بودجەى هەرێم 17%بڕایەوە و موچەى فەرمانبەرانى هەرێمیش بێ دواخستن كاش دەچووە دەستى فەرمانبەران بازاڕیش جمەى دەهات.
كاتێك تەماعى سەرى سەركردەكانى گرت و بریاریاندا لەسنوورى هەرێم نەوت دەربهێنن و بۆخۆیان بیفرۆشن بەناوى ئابوورى سەربەخۆ ئا لەو چركە ساتەوە مال ویرانى كورد دەستیپێكرد ئەوكات نەتەوە یەكگرتووەكان بە سەركردەكانى هەرێمیان گوت ئێوە 17%ى بودجەى خۆتان لە بەغدا وەردەگرن با نەفتەكەتان لەبن زەوى وەكو سەرمایەكى گەورە بۆتان بمینێتەوە دەستى لینەدەن هەر بەگوێى ئەوانیان نەكرد. هەر ئەوهاش دەرچوو سەركردەكانى هەرێم بێ گەرانەوە بۆ بەغدا ئابوورى سەربەخۆیان راگەیاند و نەفت و سامانە سروشتیەكانیان دەفرۆشتە دەرەوە و كەس نەیدەزانى پارەكەى بۆ كێیە و بۆ كوێ دەڕوات كەسیش حەدى نەبوو بلێت ئەرى پارەكەى چى لێ دێت بە پەرلەمانیشەوە كەس ئاگادارى داهاتەكەى نەبوو، هەر ئەو نەفتەى كوردستان هەراج دەكرا و لەگاى گوێ بۆ كوردستان دەمایەوە بەهۆى لێ نەزانینیان ئەوەى كە دەمایەوە ئەویش وون دەبوو بەس خودا دەیزانى چى لێ دێت تا ئیستەشى لەگەل دابێت هەر ئەو لەگاى گوێیەكەش برێكى كەم نەبوو،

بۆیە بەغدا بەهەرێمى گوت ئێمە (زۆج نین) داهاتى نەفتە فرۆشراوەكانتان بگەڕێننەوە بەغدا تا بەشە بودجەى خۆتان وەربگرن ئەوەش بەزەقى لەدواى گشتپرسى بەدیار كەوت بینە و نادیدەم كێشەى زۆرى لێ كەوتەوە بڕینى بودجە و موچە و بەرتەسككردنەوەى قەوارەى هەرێم زۆر شتى دیكە خۆ مەعلومە دەستهەلاتدارانى هەرێم ئامادە نین بەروونى ئەوەى هەیە بیدەنە بەغدا تا كار لەكار ترازا و ئەورۆكە شیعە و سوننە یەكدەستن بۆ دژایەتى كورد ئەوەى زەرەرمەندى یەكەمیشە لە كێشمەكێشى هەردوولا هاوولاتى و فەرمابەرانى هەرێمن بۆیە فەرمانبەران ناحەقیان نیە خۆیان لەو شەرە بەدور بگرن چونكە بابەتەكە وەك مانگە شەو بۆ هەموو لایەك روونە لەگەل ئەوەشدا ئەگەر تەواوى لایەنە سیاسیەكانى كورد یەكدەنگ بن دەتوانن هەموو قۆناغەكان تێبپەرێنن بەداخەوە ئەویش بوونى نیە، نە دەولەتى كوردستان بەو شێوەیە دروست دەبێت و نە رێز لە ریشى سپیشتان دەگرن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.