دەرچوانی بەشی یاسا لە زانکۆ حکومیەکانی هەرێم داوای ئەندامیەتی سەندیکای پارێزەران دەکەن

لەلایەن ستاندار Posted on 387 جار بینراوە

ستاندەر

دەرچوانی بەشی یاسا لە زانکۆ حکومیەکانی هەرێم بەیاننامەیەکی ناڕەزایی بڵاودەکەنەوە و داوادەکەن هەرچی زووە سەندیکای پارێزەران بڕیار لەسەر کردنەوەی دەرگای وەرگرتنی دەرچوانی بەشی یاسا بدات و باجی سەندیکایان پێببەخشێت.

ئەو دەرچوانە لەبەیاننامەکەیاندا جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە تاکو 20ی 11 مۆڵەت بە ئەنجومەنی سەندیکای پارێزەران دەدەن بۆ ئەوەی دەرگای وەرگرتنی دەرچوانی بەشی یاسا لە سەندیکای پارێزەران بکاتەوە، ئەگەرنا ئینتیمای سەندیکای پارێزەرانی عێراق دەکەن. دەقی بەیاننامەکە

سڵاو و ڕێز.

پێشەکی بە بەڕێزتان ڕادەگەیەنین کە تەئکید لەسەر یاداشتنامەکەمان دەکەینەوە کە لە بەرواری۹ /۸ /۲٠۲٠ داومانە بە سەندیکا، کە ئەمەی لای خوارەوە ناوەرۆکەکەی بووە:

۱- داواکارین بەزووترین کات بڕیاری وەرگرتنی پارێزەری نوێ بدەن و دوای نەخەن بۆ دوای هەڵبژاردنی سەرۆک و ئەنجومەنی نوێی سەندیکا.

۲-لەبەرامبەر ئەوساڵەی بۆ سیستەمی خوێندن زیادکراوە ساڵێک بەخزمەت بۆ دەرچوانی سیستەمی پێنج ساڵی هەژماربکرێت بۆ مەبەستی قیدەم.

۳- بەڕەچاوکردنی نالەباری باروودۆخی تەندرووستی مەرجی بەشداریکردنی دەورەی محامات لاببرێت و ڕاستەوخۆ هەویەی پارێزەری بدرێت بە دەرچوان. بەبیر جەنابتان دەهێنینەوە کە ئەمە سێیەمین جارە سەردانی سەندیکا دەکەین بە مەبەستی وەرگرتنی مافەکانمان و، دواهەمین جاریشمان دەبێت، چونکە دەرچوانی بەشی یاسا لەمە زیاتر توانای چاوەڕوانکردنیان نەماوە و چیتر باوەڕیان بە پاساوە نا یاسای و نا مەنتقیەکانی ئێوە نەماوە. و ئەگەر سەندیکای پارێزەرانی هەرێم تا ۲٠/۱۱ بڕیاری وەرگرتنی دەرچوان نەدات و دەرگای ئینتماکردن نەکاتەوە، بەدڵنیایی پێتان ڕادەگەیەنین کە ھەموو ئەم دەرچوانەی لە خوارەوە ناویان ھاتووە پەیوەندی بە سەندیکای پارێزەرانی عێراق دەکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی ناسنامەی پارێزەراەتی کە سەرەتایترن مافی دەرچوانی ئەم بەشەیە.

دەستەی نوێنەرانی زانکۆحکومیەکان-بەشی یاسا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.