ستاندەر
د.غالب محەمەد، پەرلەمانتاری گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا دەكات مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە بە حكومەتی ناوەندی ببەسترێتەوە.
ناوبراو لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند بەداخەوە حكومەتی ناوەندی لەجێی سزادانی حیزبەكان و تۆماركردنی سكاڵا لەسەر سەرۆكی حكومەت و بنەماڵەكەیی و حكومەتی توركیا كە بونەتە هۆی ئەوەی نەوتی هەرێم بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەل بكرێت، هاتوون مووچەی فەرمانبەرانیان راگرتووە.
وتیشی حكومەتی ئێستای عێراق ناتوانێت ئەو لایەنانەی هەرێم سزابدات كە تاوەنبارن بە گەندەڵی، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد ئەگەر حكومەتی ناوەندی سكاڵا تۆماربكات پشتیوانی دەكەین.