عەمار حەكیم ئەو سیاسیەی بەرپرسانی كورد لەبارەی 320 ملیارەكە ئومێدیان پێی هەبو بە لێدوانێك بێ ئومێدی كردن

لەلایەن ستاندار Posted on 269 جار بینراوە

ستاندەر

عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە لەبارەی گرژیەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و بریتی 320 ملیار دینارەكەی هەرێم پشتیوانی بەغدا دەكات و دەلێت لەگەل شكاندنی لایەنە كوردیەكانیش نیم.

عەمار حەکیم لە پەیامێكدا كە لە تویتەر بڵاویكردۆتەوە رایگەیاندووە ئەوان دژی شکاندنی هێزە کوردییەکانن، بەڵام بەڕێوەبردنی سەرچاوە داراییەکان بەرپرسیاریەتی تەواوی حکومەتی فیدراڵییە و نابێت هیچ لایەنێک دەست بەسەر بەشێکیدا بگرێت و داوای بەشەکەى تری لە حکومەت بکات.”

ئەوەشی وتوە، “دەوڵەت شکۆ و ماف و دەسەڵاتی تایبەتی هەیە لە ڕێگەیەوە یەکێتی وڵات دەپارێزێت و ڕێگەی پێدەگرێت لە دابەشبونی بۆ چەند کانتۆنێک.”

ئەو لێدوانەی ناوبراو لە كاتێكدایە بەرپرسانی هەرێم چەند هەوڵێكیان دەستپێكردبوو بۆ ئەوەی عەمار حەكیم رۆڵ بگێرێت بۆ چارەسەركردنی بڕینی بەشە پارەكەی هەرێم، بەڵام بەو لێدوانە كە پشتیوانی رێوشوێنەكانی بەغدا دەكات و داوادەكات هەرێم داهاتەكانی تەسلیمی بەغدا بكات، هەوڵەكانی بێ ئاكام كرد.

دەقی پەیامەكە بخوێنەوە:

me_ga.php?id=1532

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.