داعش بەرپرسیارییەتی لەهێرشەکی ناوچەیەكی كوردستان ڕادەگەیەنێت

لەلایەن ستاندار Posted on 274 جار بینراوە

ستاندەر

 داعش بەرپرسیارییەتی لەهێرشەکەی شەوی ڕابردووی شارەدێی گوڵاڵە لەباکوری پارێزگای دیالە ڕاگەیاند، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک قوربان لێکەوتەوە.

میدیای فەڕمی داعش لەهەژماری خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئۆباڵی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی شارەدێی گوڵاڵەی لەباکوری پارێزگای دیالە خستە ئەستۆی خۆی ئاماژەی بەوەداوە، کە هێرشەکە لەڕێی ژمارەیەک چەکداری نیشانشکێنی ئەو ڕێکخراوەوە ئەنجامدراوە و کۆمەڵێک سەربازی سوپای عێراق بەئامانج گیراوە و بەهۆیەوە دوو سەرباز کوژراون و دووانی تریش برینداربوونە. شەوی ڕابردوو، لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە هێرشکرایە سەر بازگەی نەقشبەندی لەباکوری شارەدێی گوڵاڵە لەسەر ڕێگای سەرەکی نێوان ڕێگای (گوڵاڵە-کەلار)، کە سەربازگەیەکی هاوبەشە لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و بەهۆیەوە دوو سەربازی سوپای عێراق بووەنە قوربانی، کە یەکێکیان کوردبوو بە ناوی (فەلاح حسێن کازم).

دەقی راگەیەنراوەكەی میدیای داعش بخوێنەوە:

No description available.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.