ستاندەر
عه‌بدولهادی موحان ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه نه‌وتی عێراق بۆ ماوه‌ی 50 ساڵ له‌رێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به بارمته درابێت به توركیا”.
راشیگەیاندووە “توركیا بۆ ماوه‌ی 50 ساڵ بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 10 دۆلار وه‌رده‌گرێت، حكومه‌تی عێراقیش له سه‌رده‌می حه‌یده‌ر عه‌بادی داوای یاسایی له‌سه‌ر توركیا له دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تۆماركردووه”.
عه‌بدولهادی موحان “نازاندرێ كێ دۆسیه‌ی سكاڵاكانی دژ به توركیا راگرت، چونكه حكومه‌تی توركیا له سكاڵای نێوده‌وڵه‌تی ده‌ترسێت بۆ رێككه‌وتنه نه‌وتییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم، چونكه ده‌زانێت كه نایاساییه”.
عه‌بدولهادی موحان باسی له‌وه‌شكرد كه 100 ملیار دۆلار له هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له بانكه‌كانی توركیا دانراون، به‌جۆرێك ته‌نها له‌رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه رۆژانه 450 بۆ 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێكدا له هه‌رێمه‌وه هه‌نارده ده‌كرێت، به‌مه‌ش رۆژانه 40 ملیۆن دۆلار له‌ڕێی هه‌نارده‌ی نه‌وته‌وه دێته هه‌رێمی كوردستانه‌وه.