یەكێتی بە سەرۆكایەتی لاهورشێخ جەنگی قوباد تاڵەبانی سزا دەدات؟

لەلایەن ستاندار Posted on 262 جار بینراوە

ستاندەر

لە دواین كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كە بڕیاری پێدانی هۆشداری بەهەریەك لە قوباد تاڵەبانی و رێواس فایەق درا، ئەوەش پرسی ئەوەی وروژاندووە لە داهاتوو یەكێتی بەسەرۆكایەتی لاهور شێخ جەنگی بیر لە سزادانی قوباد تاڵەبانی دەكاتەوە یاخود لەو هۆشیداریە دەوەستێت.

لە كۆبونەوەكە لاهور شێخ جەنگی رەخنەی لە شێوازی هەڵسوكەوتی هەریەك لە قوباد تاڵەبانی و رێواس فایەق گرتووە كە بەبێ گەڕانەوە بۆ بریاری حیزب بەشداری كۆبونەوەی سێ سەرۆكایەتیەكەیان كرد. لە كۆبونەوەكە بەشێكی ئەندامانی سەركردایەتی پێیان وابوە قوباد تاڵەبانی لە ژێر كاریگەری سەرۆكی حكومەت كاردەكات و لە پرسە هەستیارەكان بۆچونی جیاواز و یەكێتی دەرنابرێت و لە كاتی دەنگدانی ناو ئەنجومەنی وەزیران بۆ بریاری حیزب ناگەرێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.