مەترسی لەسەر مووچەی فەرمانبەران بۆ ساڵی نوێش دروست دەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 269 جار بینراوە

ستاندەر

ئەگەرچی حكومەتی هەرێم چاوەرێ دەكات لە رێگای یاسای بودجەی ساڵی نوێی عێراق كێشەی بودجە و مووچە لەگەل بەغدا چارەسەر بكات، بەڵام بەگوێرەی بۆچونی چاودێران ئەگەری زۆرە پەسەند كردنی بودجەی ساڵی داهاتوو دوابكەوێت.

بەگوێرەی بەدواداچونێكی ئاژانسی (المعلومە) پەسەند كردنی بودجە بۆ ساڵی 2021 لە پەرلەمانی عێراق دوادەكەوێت ئەویش بەهۆی بەردەوامی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی رادەستكردنی نەوت و داهاتی ناوخۆ بە حكومەتی ناوەندی بەرامبەر بودجە.

سەباح تائی، پسپۆری سیاسی عێراقی لەمبارەیەوە بە ئاژانسەكەی وتوە یەكلاكردنەوەی مەلەفی یاسای بودجە بۆ ساڵی داهاتوو لەمزوانە كارێكی ئەستەمە، بەتایبەت لە پەراوێزی قوڵبونەوەی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەهۆی یاسای قەرز كە ئەنجومەنی نوێنەران بێ رەزامەندی كورد پەسەندی كرد.

بەگوێرەی بۆچونی چاودێران رێكنەكەوتن لەگەل بەغدا سەردەكێشێت بۆ بەردەوامی دواكەوتن و بڕینی مووچەی فەرمانبەران، ئەویش بەهۆی ئەوەی حكومەتی عێراق بۆ مامەلە لەگەل هەرێم پشت بە یاسای قەرز دەبەستێت كە تیایدا حكومەتی عێراق پابەند كراوە بەبێ رادەستكردنی نەوت، هیچ برە پارەیەك بۆ هەرێم نەنێردرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.