وردەكاری یەكەم كۆبونەوەی ئەو لیژنەیەی بەغدا بۆ چارەسەری كێشەی بودجەی هەرێم پێكیهێناوە

لەلایەن ستاندار Posted on 196 جار بینراوە

ستاندەر

ئەو لیژنەیەكی كە  بە واژووی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا پێكهێنراوە، بریارە ئەمرۆ یەكەم كۆبونەوەی خۆی سازبكات و دواتر كارەكانی دەستپێبكات.

لیژنەكە چاوەرێ دەكرێت دوای تەواوبونی كۆبونەوەكەی كارەكانی بە كۆبونەوە لەگەل سەرۆكی فراكسیۆنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران لە نێویاندا فراكسیۆنە كوردیەكان دەستپێبكات. لەمبارەیەوە ڤیان سەبری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندووە تا ئێستا لە ئەنجامدانی كۆبونەوە لەگەل ئەو لیژنەیە ئاگادار نەكراوینەتەوە.

 

جێی باسە لیژنەكە هیچ پەرلەمانتارێكی كوردی تێدانیە، ئەوەش بۆتە مایەی سەرنجی لایەنە كوردستانیەكان، ئەندامانی لیژنەكە پێكهاتوون لە (محەمەد سەیاع سودانی، عەدنان زورفی، محەمەد صاحب ئەلدەراجی، مزاكم التمیمی، عەبود عیساوی، هشام السهیل، حەسەن شویر، فەیسەل عیساوی)

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.