پەیامی بەرپرسێكی باڵای پارتی لە بەغدا دژ بە دەستدرێژیەكانی توركیا بڵاودەبێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 350 جار بینراوە

ستاندەر

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە پشكی پارتی  سەبارەت بە پێشێلكارییەكانی سوپای توركیا لەناوچە سنوریەكانی هەرێم، رایگەیاند عێراق توركیا مافی بەزاندنی سنوری خاكی عێراقی نییە و چالاكیەكانی پەكەكەش رەت دەكەینەوە.

وەزیری دەرەوەی عێراق راشیگەیاندووە”  هیچ رێككەوتنێك نییە ماف بە بەزاندنی سنور لەلایەن توركیاوە بدات كە دەوترێت گوایە رێككەوتنێكی وا لەسەردەمی رژێمەكەی سەدام حسێن دا ئیمزاكراوە.”
فوئاد حوسێن بۆ روسیا ئەلیوم ئاشكراشی كردووە ئەو رێكەوتنەی  لەسەردەمی سەدام حسێن كراوە، ئیمزاكردنی كۆنوسێكی هاوكاری بوە بۆ ماوەی یەك ساڵ كە رێگەی بە توركیا داوە پێنج كیلۆمەتر بێتە نێو خاكی عێراق، ئەوەش بەمەرجی رەزامەندی حكومەتی عێراق و بەردەوامیشی بۆ ماوەی تەنیا 72 سەعات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.