زانیاری ورد لەبارەی كوژرانی باوكی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران

لەلایەن ستاندار Posted on 348 جار بینراوە

 

ستاندەر

بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسی فارسی ئێران موحسين فەخری زادە گەورە زانای   ئەتۆمی ئێرانی لە رێگای تەقینەوەیەك كە سەیارەكەی كردۆتە ئامانج لە تاران تیرۆر كراوە، راپۆرتەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات پاسەوانەكانی فەخری زادە روبەروی هێرشبەران بونەتەوە بە لایەنی كەم دوو كەس لە پێكدادانەكان كوژراون.

لە ساڵی 2018 بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە وتەیەكدا رایگەیاند هەواڵگری ئیسرائیلی زانیاری گرنگی دەستكەوتووە لە هەوڵەكانی ئێران بۆ گەشەپێدانی چەكی ئەتۆمی، بەشێوەیەكی دەگمەن راستەوخۆ ناوی فەخیری زادەی هێنا و وتی سەرپەرشتی بەرنامەكەی تاران لەو بوارە دەكات، ناوبراو جەختی لەوە كردەوە كە ناوی فەخری زادەتان بیر نەچێـت.

ئێران هەرزوو لەسەر چەند ئاستێك پەنجەی تاوانیان بۆ ئیسرائیل درێژكرد، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سەرەڕای ئیدانەكردنی كردەوەكە بەتوندنی راشیگەیاند هەندێ ئاماژەی مەترسیدار هەن لەبارەی رۆڵی ئیسرائیل لە تیرۆركردنی فەخری زادە.

فەخری زادە یان باوكی بەرنامەی ناوەكی ئێرانی كێیە؟

دكتۆر موجسین فەخری زادە مهابادی لە ساڵی 1957 لە دایك بوە، سەرۆكی دامەزراوەی لێكۆلینەوە و پەرەپێدانی وەزارەتی بەرگری ئێران بوە، كە كاری ئەو دامەزراوەیە گەشەپێدانی چەكە لە وەزارەتی ناوبراو، هاوكات فەخری زادە مامۆستای فیزیا بوە لە زانكۆی ئیمام حوسێن لە تاران.

فەخری زادە یەكێكە لەو پێنج كەسایەتیە ئێرانیانەی كە ناویان لە لیستی 500 بەهێزترین كەسایەتی جیهان هاتوە بەگوێرەی گۆڤاری فۆرین پۆلیسی ئەمریكی، ناوبراو ناوی لە لیستی سزاكانی ئەنجومەنی ئاسایش هەبوە.

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.