لەپاش ناخۆشیەکان ، پێم وانیە تیشکی ڕووناکی ، خۆی ون کات

لەلایەن ستاندار Posted on 319 جار بینراوە

مەهدی كاوانی

لەپاش ناخۆشیەکان ، پێم وانیە تیشکی ڕووناکی ، خۆی ون کات کوردی باشووریش دەرفەتی جۆ بایدن بە قازانجی خۆیان نەقۆزنەوە ، باکوورو ڕۆژئاوا دەیقۆزنەوە . یەکێ لە بەرنامە ڕێژیەکانی جۆ بایدن بۆ چوونە ناو کۆشکی سپی ، دەڵێ بە پێکەوەیی لە گەڵ ئەوروپا ، کارەکانمان ڕایی دەکەین . با خوردی کەینەوەو بزانین ئەگەر ئەو بانگێشەییە بە کردار بکرێ ، چ سوودێکی بۆ کورد لێ دەکەوێتەوە . ئەوروپاو لەو یەک دوو ھەفتەی داھاتوو خەریکی ئەوەن تاوتۆی سزا ئابووریەکان بە سەر تورکیادا بسەپێنن .

لەمێژە فەرەناساو یۆنان و قوبرسی بەشە یۆنانیەکە داوای چەسپاندنی ئەو سزا ئابووریانەیان بەسەر تورکیادا ، دەیانویست لە گەڵ ئەوروپا تاوتۆی کەن ، بەڵام حکومەتی ئەلمانیا ڕێگر بوو بوو و دەیگۆت با لە ڕێگای دبلۆماسیەوە چەنسی تر بدەین بە تورکیا .

ئێستاکە حکومەتی ئەلمانیاش ھاتۆتە سەر ڕای ئەوانی ترەوە کە تورکیا بە کردار پابەند نابێت لە پێشێلکاریەکانی لە لیبیا و سوریاو ڕۆژھەلاتی دەریای سپی ناوەراست و شوێنی تریشەوە ، بۆیە ئێستاکەو بە قسەی ئەلمانیا ، تورکیا موستەحەقی سزا ئابووریەکانە بخرێتە سەری .

حکومەتی ئێستای ئەمەریکی کە ترەمپ سەرۆکایەتی دەکات و کەمتر لە دوو مانگ دەسەلاتی بۆ ماوەتەوە کە دوا تر دەبێ ڕادەستی جۆزیف بایدن بکات ، لە ڕۆژئاوای کوردستان خیانەتی لە کورد کردو ڕێگای بە ھاتنە ناوەوەکانی سوپای تورکی دا کە بە قولایی ٣٠ کیلۆمەتر خاکی کوردستانی ڕۆژئاوا بە ناوی پاراستنی سنوورەکانی تورکیا ، داگیر بکات .

دیارە بۆ ئەو کاتی ئەوروپا بۆ ئەو کارەی ناڕازی بوون ، کۆنگرێس و ئەنجوومەنی پیران بە تەواوی کۆنگریسمان و سەناتۆرە دیموکراتەکان و بەشێکی زۆر لە کۆماریەکان دژی ئەو کارەی تڕەمپ بوونەوە ، بەڵام ترەمپ گلۆپە سەوزەکەی بۆ تورکیا ھەر پێ کرد .

لە لیبیاو ڕۆژھەلاتی دەریای ناوەڕاست و شوێنی تر بە ڕاستەو خۆ وناڕاستەو خۆ ھەمان گلۆپی سەوزی بۆ پێشێلکاریەکانی تورکیا ، پێکردبوو . بەڵام جۆ بایدن نەک ھەر تەنیا پێکردنی گلۆپە سەوزەکان لە سەر تورکیا ، دەکوژێنێتەوە بەلکو لە گەڵ ئەوروپا و بە یەک دەست و لە ئەو چوارساڵەی حوکمی دا لەوانەیە بۆ ھەشت سالیش درێژ بێتەوە لە دژی پێشێلکاریەکانی تورکیا دەوەستن . دەبێ ئەوەش بڵێین چ بۆ حکومەتی تورکیای ئەردۆگان خراپ بیت ، وەک یاسا ماتماتیکیەکان بۆ کورد بە باش دەکەوێتەوە .

نابێ ئەوەش لە بیر بکەین کە تەنیا ھێزەکانی سوریای دیموکرات بوون بە سەردەمی باراک ئۆباماو دۆناڵد ترەمپیشەوە کەڕێگر بوون لە زیاتر تەمەدود کردنی ڕووسیا بۆ تەواوی ناوخاکی سوریا بە بەشە ڕۆژئاواکەی کوردیشەوە ، کە تڕەمپیش بۆی نەچووە سەر بە تەواوەتی ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆلی ھێزەکانی سوریای دیموکرات ڕادەستی سوپای تورکی بکات ، ناڕەزایی کۆنگریسمان و سەناتۆرەکانی ئەمەریکی بوو بە ھی کۆماریەکانیش و ھەروەھا ترسان لەوەی کە کوردەکان لە گەڵ ڕووسیاو ڕژێمی بەشار ئەسەد ، خۆیان ڕێک خەنەوە ئەوە جگە لەوەی لە ڕێگای گوشاری ڕووسەکان لە سەر تورکیا کە نابێ لەوە زیاتر بێنە پێشەوە .

خالێکی تری پۆزەتیڤیش بۆ کوردەکان ئەوەیە کە ئەو گەمارۆ ئابووریەی ئەمەریکیەکان خستوتیانەتە سەر ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆلی ڕژێمی بەشار ئەسەدو بەشداری نەکردنیشیان لە وەبەرھەم ھێنان و دووبارە بنیاتنانەوی سوریا ، پێم وا یە تەنیا ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆلی ھێزەکانی سوریای دیموکرات ، نەگرێتەوەو لە زەمانی جۆ بایدن بە زیاتریشەوە بێت و ھەلبەتە ئەوروپاش خۆی باوێتە ناو ئەو بایکۆتە ئابووریە .

خالەکی تریش کە بە پۆزەتیڤ بە سەر بزاڤی سیاسی کورد وەک گشت گیریەک بکەوێتەوە ، لە ھەلبژاردنی ساڵی ٢٠٢٢ ی تورکیا جگە لەوەی دەنگەکانی جەھەپە زیاد دەکا دەنگەکانی ئاکپارتیش لە ڕێگای ھەردوو حیزبە نوێکەی داود ئۆغلۆ و عەلی بابا جان زیاتر ، پەرت دەبن و پێیەوە ئەردۆگان دەناوحوکمی ئایندەی تورکی زۆر لە حوکمڕانیکردنەکەی لە دەست دەدا .قەیرانی ئابووری تورکی و بە ڕەھا ھاتنە خوارەوەی لیرەی تورکیش و حالی حازر پێم وانیە کەس ئیرەیی پێ ببات . بزاڤی سیاسی و حوکمڕانی کوردیش کە بە ھۆیانەوە لە ڕۆژئاواو باکوور پێشڤەچوون بە خۆوە ببینن ، مانای وایە جولانەوەی سیاسی کورد وەک گشت گیریەک ، با ھەر یەکەیان دەناو ولاتە لکێندراوەکان بێ جێگای دلخۆشی دەبێ . مەھدی کاوانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.