ستاندەر
فەهد جبوری ئەندامی سەركردایەتی رەوتی حیكمەی عەممار حەكیم رایدەگەیەنێت بەمەبەستی دروستكردنی هاوپەیمانیەتیكی نیشتیمانی بۆ هەڵبژاردن لە ئێستادا گفتوگۆکانمان لەگەڵ پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بەبێ جیاوازی بەردەوامە، دەشڵیت:”بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا شاندێکی ڕەوتی حیکمە سەردانی لایەن سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بکات بۆ ئەوەی ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنەکانی حوزەیرانی داهاتوو بکەن”.
ناوبراو بۆ ناس كورد ئەوەشی ئاشكراكرد: ” ڕەوتی حیکمە پێشنیازێکی نیشتیمانی خستووەتەڕوو کە خۆی دەبینێتەوە لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکی بەرفراوان، توانای ئەوەی هەبێت هەموو پێکهاتەکانی گەلی عێراق بەبێ جیاوازی لەخۆ بگرێت هاوشێوەی هاوپەیمانی ( الاعمار والاصىلاح) و ( البناء) کە لە ئێستادا نوێنەری هەموو پێکهاتەکانی گەڵی عێراقی تێدایە لە پەرلەمانی عێراق”.