بە فەرمی رێكەوتنی هەرێم و بەغدا لەلایەن سەرچاوەیەكی فەرمی عێراق پشتراست دەكرێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 265 جار بینراوە

ستاندەر

ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی عێراق  ڕێککەوتنی سەرەتایی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا پشتراست دەکاتەوە و راشیگەیاندوە، ڕێککەوتنەکە بەشێوەیەکە گەرەنتی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات لە بەرامبەر ڕادەستکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی دەروازە سنورییەکانی بە بەغدا.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی ناس كورد گواستیتیەوە رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە ڕێککەوتنەکە تاڕادەیەکی زۆر هاوشێوەی ڕێککەوتنەکەى نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتەکەى عادل عەبدولمەهدییە و تەنها چەند بڕگەیەکی بۆ زیاد کراوە و لە پڕۆژەیاسای بودجەى ساڵی 2021دا جێگیرکراوە بۆ ئەوەی پەرلەمانی پەسەندی بکات.”
ئەحمەد سافار، بڕیاردەری لیژنەى دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی وتووە، “ڕێککەوتنەکە بە شێوەیەکە کە هەرێمی کوردستان دەبێت مانگانە 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی دەروازە سنورییەکان ڕادەست بکات لە بەرامبەردا بەغداش بودجەى هەرێمی کوردستان دەنێرێت کە ڕێژەکەى 12.67%یە تاوەکو بتوانێت موچەی فەرمانبەرانی بدات.”
ئەحمەد سافار جەختی کردەوە کە ئەو “ڕێککەوتنە سەرەتاییە و دەخرێتە پڕۆژەیاسای ساڵی 2021.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.