ستاندەر
سروە عەبدولواحید پەرلەمانتاری پێشووی عێراق رایدەگەیەنێت:” حکومەتی هەرێم نە لە رابردو، نە لە ئێستا، نە لە داهاتوو لەگەڵ بەغداد ڕێک ناکەوێت لەبەر یەک هۆکاری سادە، چونکە جاران ساڵانە ١٤ ملیار دۆلار بە کاش لە بەغدادەوە دەهات بۆ هەرێم، وە خەڵک ژیانیان خۆش بوو، وە پارە زۆر بوو، بەڵام مەجالی دزی کەمی تێدابوو بۆ دەسەڵات.”
ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی عێراق دەشلێت:” بەڵام لە ئێستادا کەس نازانێت بایی چەندە نەوت دەڕوات و داهات چەندە و چەندەی دەدزرێت، تەنها ئەوەندە دەزانین کە ٪٣٣ی پارەی نەوتی هەرێم دێتە ناو خەزێنەی حکومەت و وزارەتی دارایی، وە باقی پارەکە دیار نییە”.
سروە عەبدولواحید دەشلێت:” هەر بەرپرسێکی هەرێم لە هەولێر و سلێمانی یاخود لە بەغداد، وتیان ئامادەین نەوت رادەستی بەغداد بکەین ئەوا بزانن کە درۆ دەکات، چونکە ئەو کارە ناکەن و ئەگەر بیکەن ئەوا دزی زۆریان بۆ ناکرێت. لای پارتی و یەکێتی یاساکە بەم شێوەیە، کە بڕی پارەی دزراو گرنگە، نەک میلەت”.