دەزگای ستاندەر: مامەڵەی هێزە ئەمنیەكانی سلێمانی دژ بە دەزگاكانی راگەیاندن و رۆژنامەنووسان ئیدانە دەكەین

لەلایەن ستاندار Posted on 275 جار بینراوە

ستاندەر

دەزگای ستاندەر مامەڵەی هێزە ئەمنیەكان لە سلێمانی بەرامبەر رۆژنامەنووسان و كەناڵەكانی راگەیاندن و راگرتنی پەخشی ئێن ئارتی سەركۆنە دەكات، لە پەراوێزی روماڵكردنی نارەزایەتیەكانی خەڵك بەهۆی دواكەوتنی مووچە و خراپی حكومرانی.

دەزگای ستاندەر داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی دەسەڵاتی سلێمانی دەكات رێزی كاری میدیایی بگرن و تێكەڵی نەكەن لەگەل ململانێكان، كە لە زۆربەی بارودۆخەكان رۆژنامەنووسان و دەزگاكانی راگەیاندن دەبنە قوربانی.

راشیدەگەیەنێت ئەو جۆرە مامەلەیە ئەوەندەی تر رووی هەرێمی كوردستان لە ناوەندە نێودەولەتیەكان ناشرین دەكات كە ناوچەیەكە ناسراوە بە بەرتەسكی ئازادی رادەربرین و كاری میدیایی.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.