ستاندەر
حوسێن كەعبی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت چەندین دەرچە هەیە بۆ چارەسەری كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، لەوانە بەستنەوەی مووچەی فەرمانبەران راستەوخۆ بە حكومەتی عێراقی و بەگوێرەی یەكە ئیداریەكان، ئەوەش پێویستی بە هەماهەنگی نێوان هەرێم و بەغدا و دروستكردنی لیستێكی پاكی مووچەخۆران هەیە.
ناوبراو زیاتر وتی كێشەی ئێستای بەشە بودجەی هەرێم نوێ نیە و پەیوەندی بە یاسای قەرز نیە بەڵكو ئەو كێشەیە چوار ساڵە هەیە.