ناوەندێكی لێكۆلینەوەی عێراق رەتی دەكاتەوە كێشەی گەورەی هەرێم و بەغدا لەسەر نەوت بێت “راستی كێشەكە ئاشكرادەكات”

لەلایەن ستاندار Posted on 328 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی بەدواداچونێكی ناوەندی عێراقی بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان  ئەگەری رێكەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی نەوت ئاسانترە وەك رێكەوتن لەسەر پرسی داهات و شێوازی بەرێوەبردنی خاڵە سنوریەكانی هەرێم. 

ناوەندە لە راپۆرتێكدا لە زاری شرۆڤەكاران رایگەیاندووە دواجار حكومەتی هەرێم رازی دەبێت بە تەسلیمكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت، بەڵام لەبارەی دەروازە سنوریەكان رێكەوتن ئاسان نیە بەو پێیەی  بەشێک لەدەروازەکان کاتی تایبەتیان هەیە بۆ داخڵکردنی کەلوپەلە قاچاخەکان.

حكومەتی عێراق پێشتر داوای كردووە لە پرۆسەی وردبینی لە داهاتی خالە سنوریەكانی هەرێم بەشدار بێت، بەڵام بە بیانوی جۆراوجۆر تا ئێستا دەسەڵاتی هەرێم بەو هەنگاوە رازی نەبوە، ئەوەش هەموو هەولەكانی گەیشتن بە رێكەوتنی بێ ئاكام كردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.