“تڕەمپ دژیەتی” بە پرۆژە یاسایەك ئەمریكا سزاكانی سەر توركیا زیاتر دەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 321 جار بینراوە

ستاندەر

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە دواین دانیشتنی، رەشنووسی یاسایەکی  بە زۆرینەی رەها پەسەندکردوە کە سزادانی تورکیاشی تێدایە،  ئەوە لەكاتكێدایە پێشتر دۆناڵد ترەمپ،رایگەیاندبوو ڤیتۆی دەکات.

بەگوێرەیرەشنووسەکە، بە ناوی ‘یاسای سەرپشککردنی بەرگریی نیشتمانییە’، بابەتی سزادانی تورکیا لە بارەی کڕینی سیستمی بەرگریی رووسی (ئێس400) و چارەنووسی هاوبەشی تورکیا لە پرۆژەی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی ئێف35، دەخرێنە دەنگدانەوە.
جێی باسە  ئەگەر رەشنوسەكە لە ئەنجوومەنی پیرانیشدا دوو لەسەر سێی دەنگەکان کۆبکاتەوە، ئەوکاتە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا مافی بەکارهینانی ڤیتۆی نامێنێت و ناچار دەبێت واژۆی لەسەر بکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.