نهێنی كۆبونەوەیەكی كازمی و ئەردۆغان ئاشكرا دەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 265 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی هەوالێكی ئاژانسی “عەرەبیە جدید” عێراق و توركیا ئامادەكاری دەكەن بۆ ئەنجامدانی كۆبونەوەی لوتكەیی نێوان مستەفا كازمی و رەجەب تەیب ئەردۆغان كە لە چەند رۆژی داهاتوو ئەنجامدەدرێت.

بەگوێرەی ئاژانسەكە گرنگترین ئەو مەلەفانەی كە چاوەرێ دەكرێت تاوتوێ بكرێن برینین لە پرسی  دەستێوەردانی سەربازی توركیا لە عێراق و بونی هێزەكانی پەكەكە و كاركردنی كۆمپانیا توركیەكان ، هەروەها بەشە ئاوی عێراق.

جێی باسە لە مانگی ئۆكتۆبەری رابردووەوە بە فەرمی ئەردۆغان داوەتنامەیەكی ئاراستەی كازمی كردووە بۆ ئەوەی سەردانی ئەو وڵاتە بكات، پێشتریش ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا هانی كازمی داوە بۆ سنورداركردنی دەستێوەردانەكانی توركیا لە عێراق و كەمكردنەوەی پشتبەستن بەو وڵاتە لە روی ئابوری و سیاسیەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.