باڵوێزی عێراق زانیاری لەبارەی هەوڵی نوێی كازمی بۆ گێرانەوەی پارە بلۆككراوەكانی هەرێم لە توركیا ئاشكرادەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 3387 جار بینراوە 0 سەرنج

ستاندەر

حەسەن جەنابی، بالوێزی عێراق لە توركیا زانیاری لەبارەی سەردانە چاوەروانكراوەكەی كازمی بۆ توركیا ئاشكرا دەكات كە بەشێكی پەیوەندی بە   نەوت و داهاتی نەوتی هەرێم هەیە لە توركیا.

جەنابی رایگەیاندووە :” چەند مەلەفێك هەیە پێویستە لەگەڵ توركیا یەكلابكرێتەوە كە لەنێویاندا پارە بلۆككراوەكانی عێراقە لە بانكە توركیەكان كە داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێمە و لە توركیا دەستی بەسەردا گیراوە.

وتیشی:” بەشێكی تری سەردانەكە پەیوەندی بە سكاڵای عێراقەوە هەیە لە دادگای فەرەنسا دژ بە توركیا لەبارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە رێی توركیاەوە.

ئەوەشی ئاشكرا كردووە ئەو بابەتانە لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی توركیا و عێراقەوە تاوتوێ دەكرێت، جێی باسە لە سەر ئاستی هەرێم و عێراقیش هەوڵێكی زۆر هەیە بۆ راگرتنی فرۆشتنی تاك لایەنەی نەوتی هەرێم بە هاوكاری توركیا، كە زۆرینەی راپۆرتەكان ئاماژە بە خراپ سود وەرگرتنی توركیا دەدەن لە داهاتی نەوتی هەرێم

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.