خۆپیشاندانی هاوڵاتیان، یان پەکەکە؟

لەلایەن ستاندار Posted on 388 جار بینراوە

فەرهەنگ هەڵەبجەیی رۆژنامەوانان- ئەڵمانیا

خۆپیشاندان و ناڕەزایی هاوڵاتیان کە مافێکی سرووشتی خۆیانە و داوای مافەکانیان دەکەن، کەچی وەک کاری هەمیشەییان دەسەڵاتی جووت بنەماڵە لە پێناو بەلاڕیدابردنی ناڕەزاییەکان کەوتنەوە تۆمەت بەخشینەوە. دواین لێدوانی سەرانی پارتی و بەدیاریکراویش مەسڕوڕ بارزانی سەرۆکی ئەو حکومەتەی کە دەنگی لە دێگەڵە بترازێ نابیسترێت پەردەی لەسەر کۆمەڵێک ئاماژەی مەترسیدار هەڵدایەوە.

ئایا هەر بەجدی بەقەولی بارزانی خۆپیشاندەرانی ناڕازی و سروشتی هاوڵاتیان دەستی پەکەکەی لەپشتە؟ ئەمە پرسیارە مەترسیدارەکەیە و ئەی ئامانجی ئەو تۆمەتە کوردستان بەرەو چ ئاراستیەک دەبات؟ هەر لەگەڵ دەست پێکردنی ناڕەزاییەتیەکانی خەڵکی باشور بۆ داوکاری مافەپێشڵکراوەکانیان لەلایەن دەستەڵاتی گەندەڵی کوردی، کە گورزێکی گەورەبوو بۆ بەڕێوەبردنە شکست خواردوەکەیان، ئەوەی لای دەسەڵاتداران چاوەڕوان نەدەکرا توڕەیی خەڵکی ڕاپەڕیوو بوو کە بگاتە ئەوئاستەی مەترسی لەسەر دەسەڵاتەکەیان دروست بکات، ئەمەش وای لەدەسەڵات کرد وەک هەمیشە پەنا بۆ رشتنی خوێنی ئەو گەنجە خێر لەخۆ نەدیوانە ببەن و هێزە چەکدارەکانیان بەهەموو کوچە و کۆڵانەکانی شاردا بڵاو کردەوە.

بەڵام هەرئەوەندە نەبوو هێدی هێدی کەوتنە تومەت بەخشینەوەو پەکەکەیان تاوان بارکرد. ئیتر لێرەوە ئامانجەترسناکەکەی دەستەلات دەرکەوت..ئایا هۆکار چیە وئاماناجیان لەم تۆمەتەچی بوو؟ دەستەڵات زانی کە توڕەیی پەنگ خوارووی جەماوەری ڕاپەڕیوو زۆربەی شارەکانی گرتۆتەوە هەنگاو بەر بادینان و هەولێر دەنێت و حکومەتی ناوەندیش بەهانایانەوە ناچێت.

هاتن لەڕێگای چەند گەندەڵ کارێک پەکەکەیان تۆمەتبارکرد زەمینەیان ڕەخساند بۆتاوانێکی تری داگیرکاری. بیریان لەوە کردەوە تەنها دەوڵەتی تورکیا وئێرانیان بەدەستەوەیە کە بەهانایانەوە بچێت ئەگەر ناڕزایی پەرەی سەند ئەوە هەردوو دوژمنی داگیرکەر دێننە ناو کوردستانەوە وپشتیوانیان لێ بکەن بۆ ئەوەش تۆمەتبار کردنی پەکەکە باشترین رێگە چارەیە کە پەنایی بۆ ببەن. چوونکە پارتی و تورکیا دەمێکە بەدوای بەهانەیەکی لەو شێوەیە دەگەڕێ ئەوەتا بە بیانووی بوونی گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچە سنوریەکان ساڵانێکە بەردەوام تورکیا هێرش دەکاتە سەر باشور و هاوڵاتیان دەکاتە ئامانج.

ئێستاش باشترین دەرفەتە بۆ هێنانی تورکیا لەسەرکوتکردنی جەماوەری ڕاپەڕیوو، ئەوکاتە دەڵێن بۆیە تورکیا وئێران هاتن لەبەر ئەوەی پەکەک لەپشت خۆپیشاندەرانەوەبوو، خۆیان لەوتاونە پاک دەکەنەوە کە فەرشی سور بۆ دوژمن ڕادەخەن وپەکەکەش بەهۆکار دادەنێن، بە واتایەکی تر بەبەردێک دونیشانە.

بۆیە کاری رۆشنبیر و رۆژنامەوانانە دەبێت زۆر بە هۆشیاریەوە لەم لێدوانانە بنۆڕین ونهێنیە شاراوەکانی پشت پەردە ئاشکرابکەین. لەگەڵ ئەوەشدا پشتیوانیەکە بۆ خۆپیشاندەران و گەنجانی ناڕازیی کە هاتوونەتە سەر شەقامەکان و داوای مافە دزراوەکانیان دەکەن، هاوکات بەدەستەڵاتدارانیش بگوترێت بەسە چەواشەکاری وبێ ئەرزشکردنی ڕاپەڕینی ماف خوراوانی کوردوستان لەپیناوی تاڵان کردنی داهاتی نیشتیمان، وڵات نغرۆمەکەن لە پۆستاڵی ڕەشی دوژمنان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.