ستاندەر
بەهۆی جیاوازی لە تێروانینی هەردوو باڵی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت بۆ پرسی رێكەوتن لەگەل حكومەتی عێراقی، سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا دواخراوە.
بەگوێرەی بەدواداچونی پێگەی (ئەلمەعلومە) جیاوازی زۆر هەیە لە تێوانینی باڵی سەرۆكی حكومەت لەگەل باڵی سەرۆكی هەرێم لەسەر ئەو بڕە نەوتەی كە هەرێم رادەستی بەغدای بكات.
راشیگەیاندووە بەو هۆیەوە سەردانەكەی سەرۆكی هەرێم دواخراوە تا ئەو كاتەی تێگەیشتنی هاوبەش لەناو ماڵی بارزانی دروست دەبێت لەبارەی وردەكاری رێكەوتن لەگەل بەغدا و یەكلاكرنەوەی پرسەكە.