ستاندەر
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق مانۆرێكی نوێی دەستپێكردووە بۆ كۆكردنەوەی پشتیوانی بۆ دروستكردنی هەرێمی سوننە لە پارێزگا زۆرینە سوننە نشینەكان.
بەگوێرەی میدیای عێراقی دوێنێ حەلبوسی لە شاری رومادی ناوەندی پارێزگای ئەنبار، لەگەل نوێنەرانی هەردوو پارێزگای نەینەوا و ئەنبار لە ئەنجومەنی نوێنەران كۆبۆتەوە.
ئامانجی حەلبوسی لەو مانۆرە هەوڵە بۆ بەدەستهێنانی زۆریترین كورسی پەرلەمانی لە هەڵبژاردنی داهاتوو، هەروەها هاندانی ئاراستە و رەوتە سیاسی و عەشایریەكانی ئەو دوو پارێزگایە و پارێزگای سەڵاحەدیین بۆ پێكهێنانی هەرێمی سوننە.
حەلبوسی ئەوەی راگەیاندووە بۆ كەمكردنەوەی دەسەڵاتی ناوەند بەسەر پارێزگا سوننیەكان و گواستنەوەی ئەزمونی پارێزگای ئەنبار كە سەركەوتو بوە لە پێشخستنی ئەزمونی حكومرانی لەو ماوەیە.
جێی باسە پێشتر بڵاوكرایەوە كە ئەمریكا و وڵاتانی عەرەبیش لە ئێستا پشتیوانی ئەو هەوڵە دەكەن بۆ بەهێزكردنی پێگەی پێكهاتەی سوننە لە عێراق. لەبەرامبەردا لایەنە شیعیەكان و ئێران دژی ئەو هەوڵەن و بە پیلانگێری بێهێزكردنی عێراق لێكی دەدەنەوە.